جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە مێرسین زرێپۆشێکیان کردە ئامانج

لە ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید زیلان، جەنگاوەرانی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) زرێپۆشێکی تورکیان لە مێرسین کردە ئامانج.

جەنگاوەرانی باگیر میلیتان (کەمال بوداک) لە هەبەدەهە، چالاکییەکیان لە مێرسین ئەنجامدا.

جەنگاوەران ڕایانگەیاند: "فاشیزم تەنها لەڕێی توندوتیژی شۆڕشگێڕییەوە تێدەگات، لەڕێگەی تێکۆشانی چەکدارییەوە لەناودەبرێت".

لە ڕاگەیاندراوی جەنگاوەرەکاندا هاتووە:

"جەنگاوەرەکەمان لە هەموو شوێنێک ئۆپەراسیۆنی کاریگەر دژی دوژمنی فاشیست ئەنجامدەدەن، چونکە دوژمن هێرشەکانی زیادکردووە، لەساتی چاوەڕواننەکراو و غافڵگیردا گورز لە دوژمن دەوەشێنین، دەتوانین بەم ڕێگەیە کۆتایی بە فشار بهێنین.

بەم ڕێگەیە ڕۆحی شەهیدان بەدەستدەهێنین، لەپێناو ئەوان و لەگەڵ ئەوان چالاکی دەکەین!

برینداربوونی پۆلیسێکی تورک

وەک جەنگاوەرانی باگیر میلیتان (کەمال بوداک) لە هەبەدەهە، لە ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید زیلان (زەینەب کیناجی) لە مێرسین چالاکییەکمان ئەنجامدا.

شەوی ٢٥ ی حوزەیران لە دەوروبەری کاتژمێر ٢٢:٣٠، زرێپۆشێکی داگیرکەرمان لە گەڕەکی ئەکدەنیز سیتلار کردە ئامانج. بە بۆمب و چەک هێرشمان کردە سەر زرێ‌پۆشەکە، لە چالاکییەکەدا پۆلیسێکی تورک بریندار بوو. پاش چالاکییە سەرکەوتووەکەمان و دوورکەوتنەوەی جەنگاوەرەکانمان بە سەلامەتی لە شوێنی چالاکییەکە، چەندین زرێ‌پۆش گەیشتنە شوێنەکە و تەقەیان کرد".