جەنگاوەرانی هەبەدەهە، لە شاری بورسا ئاگریان لە کارخانەیەک بەردا
جەنگاوەرانی گاریبە گەزەر سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ڕایانگەیاند، لە ناوچەی یڵدرمی بورسا کارخانەیەکی شارەوانی ئەکەپە-یان ئاگرداوە.
جەنگاوەرانی گاریبە گەزەر سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ڕایانگەیاند، لە ناوچەی یڵدرمی بورسا کارخانەیەکی شارەوانی ئەکەپە-یان ئاگرداوە.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا، جەنگاوەرانی گاریبە گەزەری هەبەدەهە سەرنجیان خستووتە سەر سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان لە زیندانەکان و ڕایانگەیاندووە، "مانگرتن لە دژی ستەمکاریی دەستیپێکرد و تاریکی روونکردووتەوە و نیشانی داین کە چۆن هەموو بوارەکاندا تێکۆشان بکرێت."
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەک جەنگاوەرانی گاریبە گەزەری هەبەدەهە، لە ١ی نیسان سەعات ٨ی شەوێ کارخانەیەکی شارەوانی ئاکەپە-مان لە شاری بورسا-یڵدرم ئاگرداوە و بە تەواوی سووتا. هەروەها ٦ پاس و کۆنتینێرەکانی ناو کارخانەکە سووتێندران."