جەنگاوەرانی سەما یوجەی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ چالاکییەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی سەما یوجەی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئیستەنبوڵ لە دژی فاشیستێک 'چالاکی سابۆتاژ'یان ئەنجامداوە. لە ئیزمیر و سێواسیش چالاکی دروشمنوسینیان کردووە.
جەنگاوەرانی سەما یوجەی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئیستەنبوڵ لە دژی فاشیستێک 'چالاکی سابۆتاژ'یان ئەنجامداوە. لە ئیزمیر و سێواسیش چالاکی دروشمنوسینیان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی جەنگاوەرانی سەما یوجەی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە)دا هاتووە، "٢٢ی حوزەیران لە ئیزمیر و سێواس لەپێناو شەهید حسێن ئاراسان چالاکی دروشم نوسین ئەنجامدرا. شەوی ٢٣ی حوزەیران لە بەیۆغڵوی ئیستەنبوڵ لە سەقامی کورتۆغڵوی گەڕەکی حاجی ئەحمەد لە دژی ئۆتۆمبێلی فاشیستێکی مەهەپەیی چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا".
راگەیەندرا کە لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلی فاشیستەکە لەناوبرا.
هـ . ب