جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە لە ئیزمیر ئاگریان لە کارگەیەک بەردا

جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە بۆ پیرۆزبایی ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ئیزمیر ئاگریان لە کارگەیەک بەرداوە.

جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە لە ئیزمیر ئاگریان لە کارگەی کەسێکی فاشیست بەرداوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە کارگەکە بە تەکنیکی تایبەت سوتێندراوە و چالاکییەکە بۆ سڵاوکردن و پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ئەنجامدراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە ناوچەی سەلجوقی ئیزمیر لە گەڕەکی عیسابەیلی کارگەی بەرهەمهێنانی سندووقی پلاستیک سوتێندراوە.