جۆشوخرۆشی هەڵبژاردن لە ئەزمیر

هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلچگون ئۆچار لە مەنەمەن لەمیانی کردنەوەی نووسینگەی هەڵبژاردن دووپاتی کردەوە، پارتەکەیان دەبێتە سیمای سەدەی نوێ.

پارتی چەپی سەوز لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵبژاردن لە ئەزمیر، نووسینگەیەکی هەڵبژاردنی لە گەڕەکی گۆلچوکی سەر بە شارۆچکەی مەنەمەن.

هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلچگون ئۆچار و نوێنەری هەدەپە ساروهان ئولوچ بەشداری کردنەوەی نووسینگەکە بوون جەماوەر بە چەپڵە و هەلهەلە پێشوازی لێ کردن و درووشمیان دەگوتەوە: «بە بەرخۆدان سەردەکەوین» و «ژن، ژیان، ئازادی» و «بژی ڕێبەر ئاپۆ».

گەڕەک و نووسینگەکە بە ئاڵای پارتی چەپی سەوز ڕازێنرایەوە، گەل بەبایەخەوە دەیڕوانییە نووسینگەکە، هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئەزمیر، بێرنا چەلیک سڵاوی لە گەل کرد و دووپاتی کردەوە، لە ١٤ ـی ئایار بە بەزاندنی فاشیزم، مێژوو دەنووسنەوە.

پێکەوە سەردەکەوین

هەروەها نوێنەری هەدەپە ساروهان ئولوچ گوتی: «لە ١٤ ـی ئایار، ڕوودەکەینە سندووقەکانی هەڵبژاردن و مۆر لە پارتی چەپی سەوز دەدەین و پێکەوە سەردەکەوین، ئەم هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنی بەدیهێنانی دیموکراسی و دادپەروەری و ئازادییە، ڕژێمی پیاوسالای دەبەزێنین».

ئولوچ بانگەوازی کرد بۆ پاراستنی سندووقەکان و گوتی: «ڕێگە بە هیچ ساختەکارییەک نادەین».

لای خۆیەوە، هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، چیدەم کلچگون ئۆچار جەختی کردەوە، پارتەکەیان دەبێتە سیمای سەدەی نوێ.

هەروەها ئۆچار ئاماژەی بەوە کرد، تێکۆشانی ژن مەزنترین دینامیکە و گوتی: «لەڕێگەی درووشمی «ژن، ژیان، ئازادی» هەموو جیهان ئاشنا بووە بە تێکۆشانی ژنانی کورد. بەم فەلسەفەیە و بە هەوڵ و خەندەی دەنیز پۆریاز چالاکییەکان لە شەقامەکانی ئەزمیر درێژە پێ دەدەین. ئەرکمانە ئەم درووشمە فراوانتر بکەین. لە ١٤ ـی ئایار سەردەکەوین».

پاش وتەکان، نووسینگەکە بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە کرایەوە.

ف.ق