جودی عەگید و عەگید بەرخۆدان لە بازل یادکرانەوە
لە شاری بازلی سویسر بۆ خوشک و برایەک کە لە بەرواری جیادا لەنێو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کورد شەهید بوون، مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
لە شاری بازلی سویسر بۆ خوشک و برایەک کە لە بەرواری جیادا لەنێو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کورد شەهید بوون، مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
بۆ شەڕڤانی هەپەگە عەگید بەرخۆدان (حەبیب کاراکۆچ) کە ١٧ ی ئەیلول لە ئامەد شەهید بوو، هەروەها جودی عەگید (توگبا کاراکۆچ) کە ١١ ی گوڵان لە چەلەبی شەهید بوو، لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی بازل، مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
پێش مەراسیمەکە، لە کەسێتی عەگید بەرخۆدان و جودی عەگید خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە یادکردنەوەکە بە ناوی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی بازل، نەجلا دێرسیم، لەسەر گرنگی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بۆ گەلی کورد، وتەیەکی پێشکەش کرد.
پاش وتەکەی دێرسیم، خزمانی شەهیدان قسەیان کرد و سینڤیزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی شەهیدان پیشاندرا.
یادکردنەوەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.