بە دیمەن

جیک ئێشکگریی ئازادی ئەم هەفتەیەی گرتەئەستۆ

کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک) ئێشکگریی ئازادی ئەم هەفتەیەی گرتەئەستۆ، ئەم چالاکییە ساڵانێکە لەلایەن گەلی کورد و دۆستەکانیان لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت.

ئێشکگریی ئازادی کە لەلایەن دەسپێشخەریی ئازادی بۆ ئۆجالان لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ـەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستی پێ کردووە، ١٣ ساڵە بە پێداگرییەوە بەردەوامە.

لە هەفتەی ٦٤٣ هەمیندا، وتەبێژی جیک لە ئەوروپا، مەلا ساڵەح و ئەندامانی جیک سەزای کەسکین و ئەمین جیفتچی و مەزڵوم ئۆگورلو ئێشکگریی ئازادییان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرتەئەستۆ.

مەلا ساڵەح، گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەری ئاشتی شکۆمەند و ئیرادەی چارەسەری پرسی کوردە" و بانگەوازی لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد دەستبەجێ بچنە ئیمراڵی.

مەلا ساڵەح بانگەوازی لە ڕێکخراوە ئەوروپییەکان کرد ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، گوتی: "دۆزی ئێمە، دۆزی ئاشتییە. ڕێبەرمان لەپێناو ئاشتی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە ڕوویکردە ئەوروپا . ئێمە ئەمڕۆ بۆ ئاشتی لێرەین،. کێشەکان بە ئاشتی چارەسەر دەبن. گۆشەگیری تاوانێکی نامرۆڤانەیە".

مەلا ساڵەح ئاماژەی بەوە کرد کێشەکان بە نکۆڵی و تاڵان و پاکتاوکردن چارەسەر نابن، گوتی: "چارەسەر لە ئاشتیدایە. ڕێگەی دیالۆگە. دیالۆگ لەگەڵ بەردەنگەکان دەکرێت".