کاندیدێکی پارتی چەپی سەوز لەگەڵ کرێکارانی بیناسازی کۆدەبێتەوە
کاندیدی پارتی چەپی سەوز، جەنگیز چیچەک لەگەڵ کرێکارانی بیناسازی ناوەندیی دارایی ئەستەنبوڵ و بەڕێوەبەرانی کاری باڵاخانە زەبەلاحەکان (Dev Yapi-Îş) کۆدەبێتەوە.
کاندیدی پارتی چەپی سەوز، جەنگیز چیچەک لەگەڵ کرێکارانی بیناسازی ناوەندیی دارایی ئەستەنبوڵ و بەڕێوەبەرانی کاری باڵاخانە زەبەلاحەکان (Dev Yapi-Îş) کۆدەبێتەوە.
کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ، جەنگیز چیچەک سەردانی کرێکارانی بیناسازی ناوەندیی دارایی ئەستەنبوڵ و بەڕێوەبەرانی کاری باڵاخانە زەبەلاحەکانی (Dev Yapi-Îş) کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، چیچەک باسی لەوە کرد، ئەوان کرێکار و ڕەنجدەرن.
کرێکاران بەگەرمی و جۆشوخرۆشەوە پێشوازییان لە جەنگیز چیچەک و شاندی یاوەری کرد، چیچەک گوتی: «لە ١ ی ئایار دەچینە گۆڕەپانەکان، پێش هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار، بەم دەسەڵاتەی پیشاندەدەین، ماف و پێداگریی کرێکاران چییە، پێویستە ئەم حکومەتە بڕوخێنین کە دژی کورد و کرێکاران و ڕەنجدەرانە و هەژارانە، ئێمەش ڕۆڵەی ڕەنجدەرانی ئەم گەلەین، لەپێناو نوێنەرایەتیکردنی ئێوە دەچینە پەرلەمان، بەشانازییەوە دژی فاشیزم دەوەستینەوە، وەک دایکانمان لە ئامەد گوتیان: سەرهەڵدان، سەرهەڵدان، سەرهەڵدان».
ف.ق