ڕۆڵەکانی ئاگر لە بورسا و چانا قەلە چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند، لە چانا قەلە و بورسا چالاکییان ئەنجام داوە.

لە راگەیەندراوەکەی دەستپێشخەرییەکەدا هاتووە، لە ٤ی ئایاردا لە بورسا لە دژی عەمباری فاشیستەکان و لە ٥ی ئایاردا لە گەڕەکی بیگا لە چانا قەلە لە دژی ٢ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان چالاکی ئەنجامدرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "داوا لە هەموو کوردێکی بەڕێز و شکۆمەند دەکەین، کە لە شارەکانی تورکیادا لێپرسینەوە ئەنجام بدەن و بڵێن، ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریکردن و پشتیوانیکردنە لە وڵاتی خۆمان کوردستان و ڕۆژ ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەیە".

ژ.ت