ڕۆژنامەوان و نوسەر یوسف کاراداش باسی لەوە کرد، دوای شەڕی ئێران و ئیسرائیل بارودۆخی ناجێگیر هێشتا بەردەوامە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئاگربەستی کاتی بەمانای پەیمانێکی ئاشتی یان چارسەری نایەت. یوسف کاراداش لەسەر بابەتەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.
رۆژنامەوان و نوسەر یوسف کاراداش ڕایگەیاند، شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە کاتێکدا دەستیپێکرد کە لەسەر بابەتی پەیماننامەی ئەتۆمیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران دانوستانەکان بەڕێوەدەچوون و وتی، " شەڕ دوای ئەوە دەستیپێکرد، کە ئیسرائیل هێرشیکردە سەر ئێران. بەهۆی ئەو زیانانەی کە لە هێزە هاوپەیمانەکانی ئێرانەوە پێیانگەیشت، ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێت ئێران ناچار بە هاوسەنگییەکی وا بکەن کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاریگەری پێشووی نەمێنێت.
دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆ ئەوە بوون کە ئێران لەنێو هەلومەرجی نوێدا ناچار هاوکاری و ڕێکەوتن بکات. ئێران لە چارەسەریەکی وادا ناچار دەکرا کە هێزە هاوپەیمانەکانی تەسفییە بکرێن و لە ناوچەکە هێزی ئەو دەربخرێت. نەک تەنها ئەمریکا، هەروەها ئیسرائیلیش ئەمەی وەک کێشەی ئاساییش دەبینی و هێرشەکانی خۆی دەگەڕاندەوە بۆ ئەم پرسە. هەربۆیە ئەوەی ئێمە دەتوانین لەسەرەتادا بیسەلمێنین ئەوەیە کە ئەو هێرشانەی ئەمریکا و ئیسرائیل وەکو قۆناغێکی نوێی تێکۆشانی ماوەدرێژ ڕویاندا.
لەگەڵ کاریگەریی ئیسرائیلدا تا ئاستێکیش لەم شەڕەدا هەردوولا یەکدییان لاوازکرد. ئەمریکا بە فڕۆکە جەنگییەکانی B-12 هێرشی کردە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران. وەڵامی ئێران لەبەرامبەر ئەمە بە کۆنترۆڵ بوو. کاتێک سەیری هەموو ئەوانە دەکەین، دەتوانین بڵێین: هەوڵدەدەن ئێران ناچاری هەلومەرجی نوێ بکەن. پلانێکی لەو شێوەیە هەیە. هەوڵدەدەن هاوسەنگییەکی وا بئافرێنن کە کاتێک ئەمریکا و ئێران لەسەر مێز کۆدەبنەوە، ئێران مەرجە نوێیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل قبووڵ بکات؛ هەوڵدەدەن پەیوەندییەکی هێزی لەو شێوەیە بئافرێنن."
یوسف کاراداش ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک سەیری بارودۆخی هەنووکەیی دەکەین، دەبینین هەموو لایەنەکان دەڵێن 'ئێمە سەرکەوتین، شەڕێکی ماوەدرێژ کە لەوەش زیاتر یەکتری لاوازبکەنیان نەخستە بەرچاو و وتی، 'هەربۆیە دەشێت ئاگربەستە کاتییەکەی ئێستا وەک ئەتمۆسفێرێکی وەهای سیاسی پێناسەبکرێت کە بارودۆخی نادیار هێشتا بەردەوامی هەیە، ئەگەر لە دانوستانەکاندا ئەنجامی خوازراو دەستنەکەوێت، جارێکی تر دەستێوەردان لە ئێران دەکەوێتە بەرباس.
ئاگربەستی کاتی بەمانای پەیمانێکی ئاشتی یانیش چارەسەری نایەت. هێزەکانی ناو شەڕەکەی ئێستا لەبەرئەوەی تێپەڕاندن لە ئاستێکی گرانتری شەڕ بۆ خۆیان بە مەترسی دەبینن؛ لەبەر ئەوەی دەبینن کە ئەنجامەکەی بۆ تەواوی ناوچەکە وێرانکەر دەبێت، تابلۆیەکی سیاسی دەرکەوت و خۆیان بۆ ئاگربەست بە ناچار بینی. ڕێکەوتن یانیش ئاگربەستەکەی ئێستا لەو چوارچێوەیەدا دەشێت پێناسەبکرێت."
ڕۆژنامەوان و نوسەر یوسف کاراداش ڕایگەیاند، مەبەستی ئەو لە دیزاینی ناوچەکە ئەوەیە کە ئێران لاوازکراوە، ناوچەکە لە چوارچێوەی ئەمریکادا سەرلەنوێ دیزاینکراوە و وتی، "لەم پڕۆسە سیاسییەدا بە بۆچوونی من لەنێوان تورکیا و ئیسرائیلدا بەربەرەکانێیەک بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەم سیاسەتی دیزاینە هەیە. واتا ئەوەی کە دەوترێت ئیسرائیل هەڕەشەیە، لە بنەڕەتدا بەهۆی بوونی بەربەرەکانێ لەگەڵ ئیسرائیلدایە.
ئەو بابەتە کە لە چوارچێوەی پێشەنگایەتی ئەمریکادا کێ زیاتر بە ڕۆڵی خۆی هەڵبستێت، پسکی زیاتری بەربکەوێت و بۆ ئامانجەکانی باڵادەستی تادێت زیاتر دەرفەت بڕەخسێنێت. لەنێوان تورکیا و ئیسرائیلدا بەربەرکانێیەک هەیە؛ بەڵام ئەو بەربەرەکانێیە لە پراکتیکدا خزمەت بە ئەمریکا دەکات کە ناوچەکە دیزاین بکات و کێ ببێتە هێزی هاوکاری ئەم پرۆسەیە.
هەربۆیە تاوەکو تورکیا و ئیسرائیل شەڕی ڕاستەوخۆ بەرامبەر یەکدی ئەنجام نەدەن، کێشە بۆ ئەمریکا دروست نابێت. بۆنموونە ئەگەر لەلایەکی سوریا تورکیا هەبێت و لەلایەکیش ئیسرائیل، ئەوە بۆ ئەمریکا کێشە نابێت. هەردووکیشیان لەئێستادا هەوڵدەدەن لە چواچێوەی ئەمریکادا سیاسەتەکە بەڕێوە ببەن. لەنێوان تورکیا و ئیسرائیلدا بەربەرەکانێیەک هەیە؛ بەڵام لە ئاستێکدا نییە کە یەکتر بڕوخێنن یانیش دەست بە شەڕ بکەن. بەربەرەکانێکە بۆ ئەوەیە کە لە دیزاینکردنی ناوچەکەدا بە پێشەنگایەتیی ئەمریکا کامیان خۆی بەرێتە پێشەوە و پشکی زیاتری هەبێت."
تایبەت بە بارودۆخی کورد لەم پڕۆسەیەدا یوسف کاراداش وتی، "لەلایەنی تەڤگەری کوردەوە ئەو قسە و سەرنجانەی دەڵێن، ئەم شەڕە 'واتا شەری ئیسرائیل یان ئەمریکا' شەڕی ئازادیی نییە، ئازادی بۆ گەلان پێنییە' گەلێک گرنگە.
سەبارەت بە بابەتی سەرلەنوێ دیزاینکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سیاسەتێک کە شەڕی ئیتنیکی، ئایینی و مەزهەبی زیندوو دەهێڵێتەوە، ئازادی بۆ گەلان پێنییە؛ بەپێچەوانەوە زیاتر ناکۆکی و شەڕەکان قورس دەکات.
لەبارەی ئێران و وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە ئەگەر دیموکراسی و ئاشتی ببێت، ئەمە تەنها بە هەڵوێستی دیموکراسیی گەلان لەبەرامبەر دواکەوتوویی دەبێت. لە ئێران دامەزراندنی ڕژێمێکی دیموکراسی تەنها بە تێکۆشانی گەلان و ڕەنجدەران دەبیت."