کاتێک تورکیا تەنگەتاودەبێت، ئەڵمانیا هێرشی سەر کوردان دەکات

محمەد دەمیر ئاشكرایکرد قەدەغەکردنی پەکەکە لە ئەڵمانیادا بەردەوامە و خۆی وەک هێزێک دادەنێت کە کوردستانی داگیرکردووە و وتی کە لە وەرگرتنی بڕیاری قەدەغەدا پەیوەندییە مێژوویەکانی تورک-ئەڵمان ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو.

لە ساڵی ١٩٩٣دا ئەڵمانیا تەڤگەری ئازادیی کوردی قەدەغەکرد. سەرەتا دەیانگوت "قەدەغەکردنی پەکەکە" بەڵام لەبەرئەوەی لە ئەڵمانیادا پەکەکە نەبوو، دواتر حکومەتی ئەڵمانیا وەک "قەدەغەکردنی چالاکییەکانی پەکەکە" ناویهێنا. لەدوای بڕیاری قەدەغەکردنەکەوە بە دەیان لە کۆمەڵە، فیدراسیۆن، ئاژانسی هەواڵی، ڕۆژنامەی ڕۆژانە و گۆڤاری مانگانەی کوردی داخران. یەكێک لە شایەتحاڵان، تۆمەتبار، قوربانی و دۆزداری قەدەغەی پەکەکە محمەد دەمیر لە سەر پرسگەلی وەک قەدەغەکردن و کاریگەرییەکانی لەسەر ئێستا بۆ ئاژانسی هەواڵێ فورات (ANF) قسەیکرد.

ئێوە وەک کەسێک کە ڕاستەخۆ شایەتی ئەو سەردەمەن. لەوکاتەی قەدەغەکردنی پەکەکە سەپێندرا، ئەڵمانیا وەک ئەگەر چی نیشاندا؟ ڕێ و ڕێبازەکان چۆن سەپێندران؟

بەڵی، لە ڕوانگەی کاتەوە زۆر سەرسوڕێنەربوو. کاتێک قەدەغەی پەکەکە لە ساڵێ ١٩٩٣دا پراکتیزەکرا، لە ڕووی کاتەوە شتێکی ڕێکەوت نەبوو، چونکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا ساڵوەگەڕی دامەزاندنی پەکەکە بوو. بڕیاری قەدەغەکردنەکە ڕۆژێک پێش ئەوە درا. قەدەغەکردنەکە لە کاتەدا چۆن پێکهێنرا؟ ئێمە لە ئێستاشدا دەڵێین قەدەغە بەڵام لە ڕاستییدا شتێک نەبوو پێی بڵێین قەدەغە. تا کۆتایهاتنی دۆزی دۆسلدۆرف دۆخێکی وەک "قەدەغەکردنی پەکەکە" نەبوو. لە ساڵی ١٩٩٣دا کاتێک دەنگدانەوەی یەکەم ئاگربەست کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە لە ئاستی نێونەتەوەییدا بیسترا، هەندێک کەس دەستییان بە جوڵەکانیان کرد. چونکە ئەم یەکەمین ئاگربەستە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیدا لە گۆڕەپانی سیاسی و دیبلۆماسی و لەسەر تەڤگەرە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییەکی سەرسور‌هێنەری دروستکرد. بۆیە وەک هەنگاوی یەکەم بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخە هەموو لایەنەکانی وەک ناتۆ و ئاستی میکانیزمی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی داگیرکەر پێکەوە ویستییان کاریگەی ئەم یەکەم ئاگربەستە لەباربەرن. دووەمیش ئەڵمانیا بۆئەوەی خۆی لەو میکانیزمە یاسایانە ڕزگار بکات کە بە دۆزی دۆسلدۆرفدا دەستیپێکردبوو، شتێکی لەم شێوەیەیی کرد. هەڵبەتە هۆکاری بنەرەتی و سەرەکی چی بوو؟ دۆخی پەیوەندییە مێژدوویەکانی ئەڵمانیا-تورکیا یەكێک بوو لە هۆکارە دیارکراوەکان.

ئەڵمانیاش ڕێبازێکی هاوشێوەی گرتەبەر. کاتێک سەیری ئەو سەپاندانە دەکەین کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دەرکەووتن دەبینین لە دۆخێکی وادان. لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورکیا لە کۆبانێ و ڕۆژئاوا ئەنجامی دا، سکاڵای تاوانکاری لە بەرلین لە دژی حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە تۆمار کرا. دوای ئەمەش لە هەندێک شاری ئەڵمانیا گەڕان و هەڵکوتانە سەر ماڵان ئەنجامدرا. دواجار لە ٢١ی تشرینی دووەم چالاکوانێکی وڵاتپارێزی کورد لە بەرلین دەستبەسەر کرا و لەچەندین شاری ئەڵمانیادا ئەمە هەبوو . کاتێک کاریگەرییەکانی تەڤگەری ئازادیی کورد زیاتر بوو. کاتێک دەوڵەتی تورک تەنگاودەبیت ئەڵمانیا دەستبەجێ هاوکاری دەکات. یانی بە ئاشکرا ئەمە ئەڵێم ئەڵمانیا لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە لە دژی تەڤگەری کورد هەڵوێستێکی دوژمنکارانە نیشان دەدات. لەبەرئەوەی  ئەڵمانیا بەشێوەکەی ئاشکرا لە بەرانبەر گەلی کورددا بە شێوەی قێزەون درێژە دەدات بەم قەدەغەکردنە.

بۆ نمونە لە پرۆسەی قەدەغەکردندا، وەزیری ناوخۆی هەرێمی باڤارییا، بێکشتاین ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو، تا ئەوەی دەڵێت تورکێکی باڤاریم. لەم ڕووە دەتوان بە گشتی باسی ئەو ڕۆژانە بکەن؟

پێموایە دەبێت بە وردی لێکۆڵێنەوە لەم بابەتە بکرێت. ئایە شتێکی سەرسوڕهێنەر نیە؟ لە کاتی پرۆسەی چارەسەری ٢٠١٥دا لە نێوان تورکیا و ڕێبەرێتییدا لە خاڵی ئاشتی و ئاشتەواییدا لە قۆناغێکدا کە ئەمە ڕوودەدات یانا، لەو کاتەدا ئەنگێلا مێرکڵی ڕاوێژکاری ئەو کاتەی ئەڵمانیا گوتبووی: "ڕەنگە پەکەکە و دەوڵەتی تورک پرسەکانی نێوانیان چارەسەر کردبێت. بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە کێشەکانی ئێمە و پەکەکە کۆتایی پێبێت. لە لای ئێمە هەر بەردەوام دەبێت." لەو سەردەمەدا چەندین دامەزراوەی کوردی داخران.

لەو سەردەمەدا دەرنجامێکی وا دەرکەت؛ لە پێشدا گوتییان "قەدەغەکردنی پەکەکە" بەڵام بینیان لە ئەڵمانیادا نوسینگە و نوێنەرایەتییەکی فەرمی پەکەکە بوونی نیە. چیان کرد؟ دەستبەجێ قەدەغەیان بەسەر ٢٩ کۆمەڵەدا سەپاند و گوتییان؛ "قەدەغەکردنی چالاکییەکانی پەکەکەیە." ئەمە تا کۆتایهاتنی دۆخی دۆسلدۆرف بەردەوام بوو. بەڵام دەبینین وێڕای ئەوەی بەو دۆزەوە ئەڵمانیا هەموو فشار و بێ یاساییەکی بەرانبەر کوردان سەپاند، لە دوای ساڵی ١٩٩٣ەوە ژمارەی ئەو مرۆڤانەی خواستی ئازادیخوازی و دیموکراسییان هەیە تابێت زیاتر بوو. شتێکی زۆر ئاسایی بوو کە ئەو کەسانە خۆیان وەک هێزی پەکەکە بینی کە لە ئێستادا زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس دەڵێت؛ "پەکەکە ئیرادەی منە"، "پەکەکە گەلە گەل لێرەیە"

کاتێک بینیان ناتوانن بەردەوامی بدەن بە قەدەغەکردن، ئینجا بە گرتنەبەری دەرچواندی بڕگەی یاسای (١٢٩ب) خواستییان کاریگەرییەکانی تەڤگەری ئازادی کورد لەسەر کۆمەڵگە کەمکەنەوە و دایبڕێنن. بە پاساوی درۆینە و بێ بنەمای دۆزییان بۆ هاوڵاتیانی کورد دەکردەوە. وەک هێزێکی داگیرکەری کوردستان دەجوڵایەوە.

لە دوای بڕیاری قەدەغەکردنی پەکەکەوە لە لایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە چەندین هاوڵاتی کورد کوژران. بۆ نموونە ڕوداوی کوشتنی حەلیم دەنەرە، وە دواتر لە ساڵی ١٩٩٤دا چوار هاوڵاتی کورد لە بەرلین کوژران. لەم ڕووەوە دادگایکردنەکان چۆن بەڕێوەچوون؟

بەڵام دۆخێکی زۆر سەرسوڕهێنەر و ڕاستە. لە هەموو وڵاتان و بە وڵاتانی داگیرکەریشەوە، چەند ڕۆژ و هەفتەیە ناڕەزایەتی دژ بەو جۆرە ڕێبازانە، بۆ نموونە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان ڕوویداوە.

پۆلیسی دەوڵەتی ئەڵمانیا بە ئاشکرا حەلیم دەنەریان کوشت. نەک هەرئەوە. لە ئەڵمانیا ١٩ شەهیدمان هەیە. ئەسەر ئالتینۆک ڕووبەڕووی هەڕەشەی توند بووەوە و لە کاتی زینداندا گیانی لەدەستدا. ئەڵمانیا بەرپرسیارە لەم کارە. لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا پۆلیس ڕاستەخۆ تەقەی دەکرد. لە هەمان شوێن چوار گەنجی کورد، سەما ئاڵپ، مستەفا کورت، ئەحمەد ئاجار و سینان قەرەکوش کوژران.

بۆ نموونه له زیندانەکانی ئەڵمانیا، گه نجێکی کوردی خەڵکی ڕۆژئاوا له زیندانی کلێڤ له لایەن پۆلیس و پاسەوانەوه کوژرا. هەروەها حاڵەتی ئەشکەنجەدان هەیە. لە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بەو ڕووداوانەدا هیچ سزایەکی قورس نەدراوە. هەروەها لە هەموو تاوانە دادوەریییە کەسییەکاندا کە لەدژی هاوڵاتییانی کورد ئەنجام دەدرێن، پەکەکە وەک پاساو نیشان دەدرێت.

باشە لە ئەنجامی ئەمەدا چی ڕوویدا؟ ئایە گەلی کورد پاشکەشەی کرد؟ لە ئێستا دەڵێن پەکەکە زیاتر لە ١٥ هەزار ئەندامی هەیە. ئەمەش بە مانای ئەوەدێت کە ئەم قەدەغەیە ئەوەندە نا حەقییە کە هیچ کەسێک قبوڵی ناکات. بەسەر دەیان هەزار هاوڵاتیانماندا سزای مادی و سزای جۆربەجۆر دراون. چەندین کورد بە بەناو یاسای ١٢٩ب دادگایکراون. نزیکەی ٨٠ چالاکوان، وڵاتپارێز و دیموکراتیکخوازی کورد سزا دراون. ئەڵمانیا بە شێوەیەکی ئاشکرا لایەنێکە لە سیاسەتی قڕکردن لە کوردستاندا.

ئەڵمانیا هەموو لایەنەکانی دەوڵەتی فاشیستی و داگیرکەری تورک قبوڵ دەکات. بێگومان لە بەرانبەر ئەمەدا خەبات دەکەین و هیچ کاتێک شکۆی خۆمان تەسلیم ناکەین.