کۆبوونەوەکانی گەل لە دێن هاگ و مانهایم

کۆبوونەوەکانی گەل لە شاری دێن هاگ (لاهای) هۆڵەندا و شاری مانهایمی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و بارودۆخی سیاسی ئەم دواییە هەڵسەنگێنرا.

مانهایم

کۆبوونەوەیەکی گشتی لە شاری مانهایم لەسەر دواین پرۆسە و قۆناعی سیاسی بەڕێوەچوو. پارێزەر مەحمود شاکار بەشداری کۆبوونەوەکە بوو.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان و جیهان، هەڵسەنگاندنەکان دەستیانپێکرد و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی دەستنیشانکران. لە کۆبوونەوەکەدا گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵسەنگێندرا. کۆبوونەوەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "شەهید نامرێ" کۆتایی پێهات.

دێن هاگ (لاهای)

هاوکات لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' پانێلێک لە دێن هاگ (لاهای) هۆڵەندا بەڕێوەچوو.

پارێزەر عومەر گونەش لە پانێڵەکەدا قسەی کرد و باسی لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی کرد. گونەش  رایگەیاند، ئۆجالان بووەتە ڕێبەری گەلان و وتی، گۆشەگیریی سەر ئۆجالان تاوەکو دێت قورستر دەکرێت. گونەش وتیشی، هێزە نێونەتەوەییەکان لە بەرامبەر بیر و ڕامانەکانی عەبدوڵا ئۆجالان شکستیان هێناوە.

ژ.ت