حاتەم ئۆغۆللاری: پێویستە دەمودەست گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە ئێلح پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا، ڕای گەیاند ئیرادەی گەل لە قەیومەکان پاک دەکەنەوە و داوای کرد دەمودەست گۆشەگیری هەڵبگیرێت.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە ئێلح پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا، ڕای گەیاند ئیرادەی گەل لە قەیومەکان پاک دەکەنەوە و داوای کرد دەمودەست گۆشەگیری هەڵبگیرێت.
هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە چوارچێوەی خەباتی هەڵبژاردن چووە ئێلح و بەشداربوو لە کۆبوونەوەی گەل.
تولای حاتەم ئۆغۆللاری دووپاتی کردەوە دژی زیهنیەتی تاڵانکەر و دزی ئاکەپە دەچنە هەڵبژاردنەوە، ڕایگەیاند ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و سەردەکەون.
هەر لەو سەردانەدا تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند ئەوان دەیانەوێت بە سیاسەتی فشار و ستەم ئەم گەلانە بترسێنن، بەڵام بڕواننە گۆڕەپانەکان ئێمە ئیرادەی ئەوان دەشکێنین، پاشان گوتی: " پێویستە گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگیرێت. پێویستە دەمودەست ئەم گۆشەگیرییە هەڵبگیرێت. سڵاو لە چالاکوانانی مانگرتوو لە خواردن دەکەم. زیندانیانی سیاسی شکۆی ئێمەن، ئێوە زیهنیەتی کودەتاچی قەیوم باش دەناسن، ئەم زیهنیەتە دان بە کورداندا نانێت و وەک هاوڵاتییەک یەکسان لە کورد ناڕوانێت. قەیوم دزە".
پاشان جەماوەر هەڵپەڕکێیان کرد و درووشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" و "قەیوم دەچێت، گەل دێت" بەرزکرانەوە.