خانەوادە و پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئۆجالان سەردانی داواکاری کۆماریان کرد

خانەوادە و پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، داواکاریی دیداری موەکیلەکەیان لە زیندانی ئیمرالی، پێشکەشی داواکاری گشتی کۆماریی بورسا لە تورکیا کرد.

محەمەد ئۆجالان برای رێبەر گەلی کورد، عەلی کۆنار برای خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، لە رێگەی پارێزەرانیانەوە داواین کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن.

داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا بە پاساوی نووسینی “نەخشەڕێ”، کە ڕێبەر ئۆجالان لەگەڵ پارێزنامەکانی پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، ڕایگەیاندبوو، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ـەوە بۆ ماوەی ٦ مانگ هەموو چاوپێکەوتن و سەردانێکی پارێزەران بۆ ئیمرالی قەدەغە دەکەن، سەرباری ئەوەی ماوەی ئەو قەدەغەکارییە لە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢١ـدا کۆتایی پێهاتووە، بەڵام هێشتا وەڵامی داوای پارێزەران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن نادرێتەوە.

پارێزەران دوای ٨ ساڵ ڕێگریی، لە ٢ی ئایاری ٢٠١٩ و لە دوایین جاریشدا لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانیبویان چاویان بە موەکیلەکانیان بکەوێت.

ف.ق