خانەوادەکان بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسایان کرد
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەیان مەزلۆم دینچ، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد.
خانەوادەکان لە رێگەی داواکاری کۆماری بۆرسا داواکاریان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد.
ڕێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ بە پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و لەو کاتەوە لە دۆرگەی ئیمڕالی لەژێر چاودێریەکی چڕ و گۆشەگیریەکی قۆڵدایە.
دواین پەیوەندی و قسەکردن نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و محەمەد ئۆجالان لە ٢٥ی ئازاردا بوو، بەڵام پەیوەندیەکە بە تەنها چەند خولەکێک بەردەوام بوو.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە رۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٦ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانییان موەکیلەکەیان ببینن. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو داواکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان وەڵام نەدراونەتەوە.
ف.ق