پۆلیسی ئه‌منی سوید ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٠٥:٠٠ چالاكوانی كورد زنار بۆزكورتیان له رێگه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرد پۆلیسه‌كان لێپرسینه‌وه‌یان له زنار كرد و له باره‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ هه‌ده‌په، یه‌په‌گه/یه‌په‌ژه و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له باره‌ی داعش و شه‌ڕی ٧ ساڵ پێشی ئه‌و رێكخراوه به‌رامبه‌ر گه‌لی كۆبانێ له رۆژئاوا پرسیاریان لێ‌كرد.
زنار بۆزكورت كه هێشتا ده‌ستبه‌سه‌ره، له دۆخی راده‌ستكردنه‌وه به توركیادایه و مه‌ترسی و سزای زیندانی درێژماوه و ئه‌شكه‌نجه‌ی له‌سه‌ر.
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یاسایی
كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگا دیموكراتیكه‌كانی كوردستان له ئه‌وروپا (كه‌جه‌ده‌كه- ئه) كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی چالاكوانی كورد زنار بۆزكورت نیشاندا و داوای له سوید كرد ده‌ست له سیاسه‌تی خۆی هه‌ڵبگرێت كه له پێناو ئه‌ندامبوون له ناتۆ كوردان ده‌كاته قوربانی.
راگه‌یه‌نراوی كه‌جه‌ده‌كه- ئه به‌م جۆره‌یه:
حكومه‌تی سوید كه له‌پێناو ئه‌ندامبوونی له ناتۆ بازرگانی به‌سه‌ر كورده‌وه ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌وان ده‌كاته قوربانی، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات.
له راستیدا ئه‌گه‌ر زنار راده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست بكرێت، ئه‌و رووبه‌ڕووی سزای ماوه‌درێژی زیندان ده‌بێته‌وه و به‌ره‌ورووی ئه‌شكه‌نجه‌ی قورس ده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ركردنی زنار به پێچه‌وانه‌ی یاسای بیانییه‌كان و په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه كه سویدیش واژۆی كردووه.
سه‌ر بۆ داواكاری دیكتاتۆرێك داده‌نه‌وێنن
حكومه‌تی سوید به‌م ده‌ستگیركردنه ده‌یه‌وێت به‌ر له سه‌ردانی دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان له هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ سوید، گه‌نجێكی كورد بكاته قوربانی. ده‌زانرێت كه دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان تیرۆریستانی داعشی نه‌ك هه‌ر له دژی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به تایبه‌تی له دژی گه‌لانی ئه‌وروپا و گه‌لانی ئه‌فریقا ئاماده‌كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه قوربانیكردنی زنار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سوید كه به هه‌ندێك بیانووه‌وه ده‌یكات شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داواكاری كه ده‌ستبه‌جێ له هه‌ڵه‌یه بكشێته‌وه.
حكومه‌تی سوید له بری ئه‌وه‌ی كه یاسا و دیموكراسی به‌ڕێوه‌ببات، سه‌ر بۆ داواكارییه نامرۆڤانه‌كانی دیكتاتۆرێك داده‌نه‌وێنێت.
ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ پاشگه‌ز ببێته‌وه
ده‌بێت بزانرێت كه ده‌وڵه‌تی توركی سته‌مكار به هه‌موو هاوكاری سه‌ربازی و سیاسیی ناتۆ سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی شه‌ڕ و سه‌رانه وه‌رگرتنی خۆی به‌رامبه‌ر كورد و ئۆپۆزسیۆن به‌ڕێوه‌ده‌بات. به بێ هاریكاری و یارمه‌تی ناتۆ رژێمی تورك رۆژێكیش ناتوانێت درێژه به شه‌ڕی خۆی بدات.
هه‌ر بۆیه ده‌بێت ده‌وڵه‌تی سوید داوا له ناتۆ بكات كه له‌گه‌ڵ دیكتاتۆری كۆنه‌بنه‌وه و دانوستان نه‌كه‌ن. له پای ئه‌ندامبوون له ناتۆ نابێت مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه‌كان پێشێل بكرێن و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بڕیاره بن.
ئێمه داوا له سه‌رجه‌م پارته‌كانی سوید، گه‌لی سوید و به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه له‌دژی ده‌ركردن و سنوورداشكردنی زنار گوشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی سوید.
هـ . ب