خەمساردی شارەوانی ئامەد بووە هۆی مردنی گەنجێک
گەنجێکی ١٧ساڵانی خەڵکی ئامەد بەناوی دەوران ئونای لە ماڵێکدا کە لەلایەن شارەوانی چۆڵکرابوو و خەریکی دەرخستنی ئاسن بوو بۆ فرۆشتن، بە هۆی ڕووخانی دیواربەسەریدا گیانی دەستدا.
گەنجێکی ١٧ساڵانی خەڵکی ئامەد بەناوی دەوران ئونای لە ماڵێکدا کە لەلایەن شارەوانی چۆڵکرابوو و خەریکی دەرخستنی ئاسن بوو بۆ فرۆشتن، بە هۆی ڕووخانی دیواربەسەریدا گیانی دەستدا.
لە ئامەد ماڵێک لەلایەن شارەوانیەوە بۆ خراپکردن چۆڵکرا، بۆ دەرخستنی ئاسن و فرۆشتنی ئاسنی ماڵکە بووەهۆی ئەوەی کە گەنجێک بەناوی دەوران ئونای گیانی لەدەستدا.
گەنجەکە کە لە ناوچەی یەنشەهیری ئامەد دەژیا لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی کانوون لە بینایەکدا کە لەلایەن شارەوانیەوە چۆڵکراوە بۆ دەرخستنی ئاسن و فڕۆشتنی بۆ بژێوی ژیانی خۆی کاری دەکرد،بە هۆی ڕووخانی دیواری ماڵەکە گیانی لەدەستدا. گەنجەکە لەلایەن تیمی تەندرووستی ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا و ڕۆژی ٢٧ی کانوون ژیانی خۆی لە دەستدا و لە گۆڕستانی کاپێ-ی مێردین سپێردرایە خاک.
ئەو رووداوە بە هۆی خەمساردی شارەوانی روویداوە کە هیچ هێمایەکی ئاگادارکردنەوەی دانەنابوو.
باپیری گەنجەکە بەناوی محەمەد گابوور وتی کە کوڕەزای ئەو بە هۆی خەمساردی شارەوانی گیانی لەدەستداوە و داوای کردنەوەی دۆسیەی یاسایی لە داگگە کرد.
ک-ش