خۆپیشاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەبێ راوەستان بەردەوامە
لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵات و ئێران، هێزەکانی دەوڵەت لە چەندین ناوچە هێرش دەکەنە سەر چالاکوانان و دەیانەوێت چالاکییەکان بوەستێنن.
لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵات و ئێران، هێزەکانی دەوڵەت لە چەندین ناوچە هێرش دەکەنە سەر چالاکوانان و دەیانەوێت چالاکییەکان بوەستێنن.
لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵات و ئێران، هێزەکانی دەوڵەت لە چەندین ناوچە هێرش دەکەنە سەر چالاکوانان و دەیانەوێت چالاکییەکان بوەستێنن.
خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی دەوڵەتی ئێران و سەرکوتکردن بەردەوامە.
لە ئیسفەهان چالاکوانان ڕاژنە سەر شەقامەکان و مەیدانەکان و لەسەر دیوار دروشمی 'کۆماری جەلاد من کابوسی تۆم'-یان نووسی.
هاووڵاتییان لە شاری مەریوان لە رۆژی سێیەمی کۆچی دوایی نەسرین قادری دا ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
هاوکات لە چەندین گەڕەک و شەقامی تاران خۆپیشاندان ئەنجامدرا و هاوڵاتیان دروشمیان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران وتەوە. بەهۆی بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە دیمەنی چالاکی و خۆپیشاندانەکان وەک پێویست ناگاتە دەرەوە.
لە شاری زاهیدان مانگرتنی گشتی ڕاگەیەندرا و دەرگای دووکان و بازاڕەکان نەکراونەتەوە.
خوێندکاران لە زانکۆی شەریف لە تاران کۆبوونەوە و ناڕەزاییەکی جەماوەرییان نیشاندا.
شەوی ڕابردوو لەسەر دیواری چەندین خانوو و بینای شاری سنە، ژنان دروشمی سەرهەڵدان و ڕاپەرینیان لە دژی ڕژێم نووسی. مانگرتنی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی زانستی پزیشکیی سنە بەردەوامە.
لە زۆرێک لە زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خوێندکاران ناڕەزاییان دەربڕی و نەچوونە پۆلەکانیان. هەروەها لەشەقام و شەقامەکاندا ناڕەزایی توندیش هەبوو. چالاکوانان شەقامەکان و کۆڵانەکان ئاگریان کردەوە و هێزەکانی دەوڵەت بە گولـلە هێرشیان کردە سەریان.
٢٢٧ پەرلەمانتاری ئێرانی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانیان بە "نەیاری خودا و موحارب" ناوبرد و داوایان لە دەسەڵاتی دادوەری ئێران کرد، سزای لەسێدارەدان بەسەر خۆپیشاندەرانی دەستگیرکراودا جێبەجێ بکات.
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەلایەنی کەمەوە ٣٠٤ کەس کوژراون، کە ٤١ کەسیان منداڵن.
هەروەها دەوڵەتی ئێران دەیان هەزار کەسی دەستگیرکرد و هەزاران کەسیشی زیندانیکردووە، کە ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران و چالاکوانان و کەسایەتی و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤیشیان لە ناودایە.
زانیاری هەیە کە دەیان چالاکوانیش لە دادگایی چەند خولەکیدا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
ژ.ت