کەجەدەکە-ئە بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکانی ٧-٨ی مانگ بانگەوازی راگەیاند

کەجەدەکە-ئە بانگەوازێکی بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکانی ٧-٨ مانگ لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری کە ٢٥ ساڵە بەردەوامە، هێرشێکە لەسەر هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد و ئەوەش خراوەتەڕوو، "تاکە چارەسەری ئەوەیە کە رێبەر ئاپۆ بکەینە بنەمای تێکۆشان و خەباتی خۆمان بۆ ئازادی جەستەیی ئەو بە گوڕتر بکەین.

هەر لە درێژەی راگەیەندراوەکەی کەجەدەکە-ئە باس لەوەکراوە، "ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی گەلی کورد، ژنان و گەنجان، گەلانی چەوساوە و مرۆڤایەتیە.سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لەسەر گەلی کورد، ژنان، گەنجان، گەلان و تەواوی مرۆڤایەتیە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە بێدەنگی ئەنجومەنی ئەوروپا و کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) کراوە بەرامبەر بە گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی و لەو رووەوە جەخت لەوەکراوەتەوە کە ئەو بێدەنگیەی ئەو دامەزراوانە دەکاتە هاوبەشی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە ئیمراڵی و لە کۆتایشدا داوا لە گەلی کورد و لایەنگرانی مرۆڤایەتی کراوە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری لەو چالاکیانەدا بکەن کە لە لایەن تەژەکە-ئەوە رێکخراون و لە نێوان رۆژانی ٧-٨ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچن.