تەژەکە-ئە بانگەوازی ڕاگەیاند.. ٧ و ٨ی تشرینی یەکەم ڕوو لە گۆڕەپانەکان بکەن

تەژەکە-ئە داوای لە هەمووان کرد، لە ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمدا، دژی گۆشەگیری لە ھەموو شوێنێک ڕوو لە گۆڕەپانەکان بکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بە بۆنەی ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم داوای لە ھەمووان کرد، ڕۆژانی ٧ و ٨ی تشرینی یەکەم بڕژێنە شەقامەکان.

تەژەکە-ئە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، ٢٥ ساڵە لە دژوارترین دۆخی بەدیلگیراندا دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست و هێزە پیلانگێڕەکان تێدەکۆشێت.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "بەپێچەوانەی پلانە خیانەتکارەکانی پیلانگێڕان، لە ماوەی 25 ساڵدا، بەرەی تێکۆشان ڕۆژ بە ڕۆژ گەشتر بووە، لە کوردستانەوە بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان گواستراوەتەوە. بە دڵنیاییەوە ڕێبەر ئاپۆ لە چەق و ناوەندی ئەو تێکۆشانە شکۆمەندانەدایە".

تەژەکە-ئە جەختیشیکردووەتەوە، پرۆسەی پیلانگێڕی کە بۆ لەناوبردنی بەها و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و بزوتنەوەی ئازادی دەستیپێکرد، لە دۆخی ئێستادا لە ئیمراڵی، لە چوار پارچەی کوردستان، ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، لە زیندانەکان، لە کایەیی کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان بە شێوەیەکی بێ بەزیانە بەردەوامە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "بە سیاسەتی تایبەت لە ئیمراڵی، سیستەمی گۆشەگیری دژی ڕێبەر ئاپۆ وەک سیستمی ئەشکەنجەدان لە دژی هەموو هێزەکانی لایەنگری ئازادی و مرۆڤایەتی بەڕێوەدەچێت. ئەوانەی لێرە گۆشەگیر دەکرێن ژنان، گەلی کورد، مرۆڤایەتین.هەروەها ماوەی ٣١ مانگە پەیوەندیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ جیهانی دەرەوە بە تەواوی پچڕاوە ، گۆشەگیرییەکی مەترسیدار بوونی ھەیە. لەبارەی سەلامەتی و ژیانی ڕێبەر ئاپۆ ھیچ زانیارییەک بەردەست نییە. لە بارودۆخێکی وەھادا ھێشتا سی پی تی چاوپۆشی لە دۆخەکە دەکات کە ئەوەش مایەیی قبووڵکردن نییە. لە ئێستادا سەرجەم دامەزراوە نێونەتەوەیەکان لە سەرووی ھەموویانەوە سی پی تی بێدەنگن، لە بەرامبەر سیستەمی گۆشەگیری ڕەها و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی پێویستە ئەنجامیان نەداوە. بێدەنگی دامەزراوە نێونەتەوەیەکان لە سەرووی ھەموویانەوە سی پی تی ئیدانە دەکەین و داوایان لێدەکەین ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لەسەر ئەم بنەمایە، وەک بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە)، بەڵێنەکەمان دووپاتدەکەینەوە، ھەتاکوو تێکشکاندنی گۆشەگیری توندکراو لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی، تێکۆشانمان گەشتر و بەگۆڕتر بکەین. لە تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد، ڕێبەر ئاپۆ کۆدی ژیانێکی ئازاد و یەکسانی پێبەخشین. ھەربۆیە جارێکی دیکە پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم ئیدانە دەکەین، لە ساڵیادی دەستپێکردنی پیلانگێڕیەکەدا، داوا لە هەمووان دەکەین بەشداری چالاکییەکانی ڕۆژانی  ٧ و ٨ی تشرینی یەکەم بکەن، کە لە ئەوروپا بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ژنانی کورد بەڕێوەدەچێت. داوا لە ژنان، گەلەکەمان، هەموو ئەو کەسانە باوەڕیان بە ژیانێکی ئازاد و یەکسان هەیە دەکەین، بە شێوەیەکی بەھێز و کاریگەرانە بەشداری تێکۆشانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەن".

بەرنامەی چالاکییەکان بەم شێوەیە:

٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

فەڕەنسا

پاریس

کاتژمێر ١٤:٠٠

شوێن: Gare du Nord

مارسیلیا

کاتژمێر ١٣.٠٠

شوێن: Canebiere

*

سویسرا

زیوریخ

کاتژمێر ١٦:٠٠

شوێن: Helvetiaplatz

*

هۆڵەندا

ئەمستردام

کاتژمێر ١٢:٣٠

شوێن: Jonas Daniël Meijerplein

*

سوید

ستۆکهۆڵم

کاتژمێر ١٥:٠٠

شوێن: Norra Bantorget

مالمۆ

کاتژمێر ١٣:٠٠

شوێن: Gustav Adolfs Torg

یۆتۆبۆری

کاتژمێر ١٤:٠٠

شوێن: Brunsparken

*

دانیمارک

کۆپنهاگن

کاتژمێر ١٣:٠٠

شوێن: Vesterbro Torv

*

فینلاند

هێلسنکی

کاتژمێر ١٥:٠٠

شوێن: Narinkkatorg

*

نەرویج

ئۆسلۆ

کاتژمێر ١٤:٠٠

شوێن: Trafikanten

*

ئەڵمانیا

دویسبورگ

کاتژمێر ١٤:٠٠

شوێن: Duisburg HBF

بەرلین

کاتژمێر ١٧:٠٠

شوێن: Alexanderplatz

کیل

کاتژمێر ١٥:٠٠

شوێن: Matrosenplatz/ Bahnhof

برێمن

کاتژمێر ١٥:٠٠

شوێن: Domshoff 25

هامبۆرگ

کاتژمێر ١٦:٠٠

شوێن: Hachmann Platz/HBF

هانۆڤەر

کاتژمێر ١٣:٠٠

شوێن: Steintor

*

٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

بەلجیکا

برۆکسل

کاتژمێر ١٢:٠٠

شوێن: Gare Central

*

فەڕەنسا

بۆردۆ

کاتژمێر ١٣:٠٠

شوێن: Place De La Bourse