کەجەدەکە-ئە بانگەوازدەکات دەمودەست چالاکی ئەنجام بدرێت

کەجەدەکە-ئە، گوتی: "دەوڵەتی تورک لە کوشتنی کوردان بەردەوامە، بە پشتگیری بنەماڵەی بارزانی هاوکار، هەموو ڕۆژێک کوردستان دەکاتە گۆمی خوێن"، بانگەوازدەکات دەمودەست چالاکی ئەنجام بدرێت.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە)، هێرشە چەکدارییەکەی هەولێری بۆ سەر بارەگای نوێنەرایەتی کەنەکە و کوشتنی نوێنەری کەنەکە دەنیز جەودەت بولبونی شەرمەزارکرد. ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی بنەماڵەی بارزانی هەموو ڕۆژێک کۆمەڵکوژی دەکات و گوتی: "بانگەواز دەکەین لە هەر شوێنێک نوێنەرایەتی و ڕێکخراوی باشوری کوردستان هەبێت، لەبەردەم باڵوێزخانەی کۆماری تورکیا چالاکی ناڕەزایەتی و شەرمەزارکردن ئەنجام بدەن".

ڕاگەیاندراوەکەی کەجەدەکە-ئە، بەم جۆرەیە:

"دەوڵەتی تورکی قڕکەر بەردەوامە لە قڕکردنی کوردان، بە هاوکاری بنەماڵەی بارزانی هەموو ڕۆژێک کۆمەڵکوژی دەکات. بنەماڵەی بارزانی خاکی باشوریان پێشکەشی سوپای بکوژی تورک و ڕێکخراوی چەتە و خوێنخۆری میت کردووە، ڕێگە دەدات دەیان بنکەی سەربازی بکرێتەوە و ڕێخۆشکەری بۆ کوشتنی کوردان دەکات.

پەدەکە بە شانازییەوە باوەش دەکات بە هاکان فیدانی بکوژدا، شەرم ناکات لە فرۆشتنی بەرخۆدانی کوردان و ئەو میراتەی بە فیداکاری هەزاران شەهید بەدەست هاتووە.

دەوڵەتی تورک دەخوازێت کوردان بدات بە گژ یەکتردا و کوردان قڕبکات. بنەماڵەی بارزانی ڕێگە دەدات دەوڵەتی تورک هێرشە قڕکەرەکانی ئەنجام بدات، دەبێتە هاوکار و خاک و بەهاکانی کوردانی پێشکەش دەکات. کورد وانە لەم خیانەتە وەردەگرێت و پێی ناڕەحەت دەبێت.

بەم دواییە، هێرشی چەکداری کرایە سەر بارەگای نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر و نوێنەری کەنەکە دەنیز جەودەت بولبون بە نامەردی کوژرا. ئەگەر ئەم هێڵی خیانەتە کۆتایی نەیەت، بێگومان کۆمەڵکوژی زیاتر ڕوودەدات.

بانگەواز لە پەدەکە- بنەماڵەی بارزانی دەکەین دەستبەجێ دەستبەرداری ئەو هێڵە خیانەتکارە بن، هەڵوێستێک بە پێی بەهاکانی کورد بگرنەبەر، داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکەین، بەتایبەت میت کە چەتەیەکی کۆمەڵکوژە، بنکە سەربازییەکانی دابخات و کۆتایی بە چالاکییەکانی بهێنێت لەسەر خاکی کوردستان.

لە هەر جێیەک بین، بە گیانی یەکێتیی نەتەوەییەوە خاوەندارێتی لە خاک و تێکۆشانی خۆمان دەکەین، بانگەواز دەکەین نوێنەرایەتی و ڕێکخراوەکانی باشوری کوردستان لە هەموو شوێنێک دەرببڕن و لەبەردەم باڵیۆزخانەکانی کۆماری تورکیا چالاکی ناڕەزایەتی و شەرمەزارکردن ئەنجام بدەن".