کەجەدەکە-ئە: بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە ٤ی نیسان دەکەین
کەجەدەکە-ئە رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد و رایگەیاند: "بە جۆش و خرۆشەوە پشوازی لە ٤ی نیسان ٧٤ەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی رێبەری رێگای ئازادیمان دەکەین".
کەجەدەکە-ئە رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد و رایگەیاند: "بە جۆش و خرۆشەوە پشوازی لە ٤ی نیسان ٧٤ەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی رێبەری رێگای ئازادیمان دەکەین".
کەجەدەکە – ئە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئەوان لەسەر بنەمای "رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد و بەرخودان" پیرۆزبایی لە ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز دەکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ بە واتای رۆژی رزگاری گەلی کورد لە جینۆساید و دیلی، رۆژی بە جەماوەریبوونی راستی و دادپەروەرییە. بەم بۆنەوە ئێمە ٤ی نیسان لە هەموو مرۆڤایەتی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین.
رێبەر ئاپۆ لە ٧٤ەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونیدا لە ژێر گۆشەگیری دژواری هێزە نێونەتەوەییەکان و رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەدایە، بەدڵنیاییەوە ئازاد دەبێت و رۆڵی مێژوویی خۆی لە پێناو گەلی کورد و مرۆڤایەتیدا دەگێرێت.
نەورۆزی ٢٠٢٣ جۆش و خرۆش و خاوەنداری ملیۆنان مرۆڤ سەلماندی کە رێبەر ئاپۆ خاوەن واتا و بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە. لەبەر ئەوە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئێستاوە بووەتە ساڵێک کە ئێمە رێبەرایەتی ئازاد سەرۆک ئاپۆ دیدار دەکەین.
وەک کەجەدەکە- ئە ئێمە داوا لە هەموو کەس و لە سەرووشیانەوە گەلی کوردستان دەکەین کە ٤ی نیسان بە دروشمی " ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ" پیرۆز بکەن و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەرزبکەنەوە.
بەم بۆنەوە ئێمە لەپێناو ئازادی هەموو زیندانیانی سیاسی و بەتایبەتی رێبەر ئاپۆ دەکەوینە ئامادەباشییەوە".
هـ . ب