کەجەدەکە-ئە: لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی رێبەر ئاپۆ سەفەربەر دەبین

کەجەدەکە-ئە رایگەیاند، کە نیگەرانیەکان لەسەر تەندروستی و سەلامەتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئاستی باڵادایە و باسی لەوەکرد، "ئێمە داواتان لێدەکەین کە بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە چالاکییەکانی ٣ی کانونی یەکەم بکەن".

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) سەبارەت بە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٠ مانگە هەواڵی نازانرێت و لە سەردانی سی پی تی بۆ ئیمراڵیدا لە ئەیلولی ٢٠٢٢ دیداری لەگەڵ سی پی تی ئەنجام نەداوە، راگەیەندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە. کەجەدەکە – ئە رایگەیاند، دەبێت رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرانی دیدار ساز بکات و بۆ ئەوەش دامەزراوە نێونەتەوەییەکان، سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا بە پەلە بکەونە ناو هەوڵدانەوە.

راگەیەنراوەکەی کەجەدەکە-ئە ئەم بابەتانەی لەخۆگرتووە:

"نوسینگەی یاسایی سەدە لە راگەیەندراوێکدا لە ٢٩ی تشرینی دووەم باسی لەوەکردبوو، بیستومانە کە عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەیلولی ٢٠٢٢ دا کاتێک سی پی تی چوونە دوورگەی ئیمراڵی بەشداری لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سی پی تی نەکردووە، لەبەر ئەوە نیگەرانییەکانمان لەبارەی تەندروستی و سەلامەتی رێبەر ئاپۆ لە بەرزترین ئاستدایە.

دۆخی رێبەر ئاپۆ، حامیلی یەڵدرم، عومەر کۆنار و وەیسی ئاکتاش کە ٢٠ مانگە لە ژێر گۆشەگیری و دابڕاندنی رەهادان، دیار نییە.

هەموو داواکاری و سەرلێدانەکانی پارێزەرانی ئەو بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان و ناوەندەکانیانلە دژی ئەشکەنجە بێ وەڵام ماونەتەوە.

سی پی تی لە سەردانەکەی خۆیدا لە ٢٠-٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بۆ تورکیا نە لەبارەی دوورگەی ئیمراڵییەوە راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و نە لەبارەی رێبەر ئاپۆوە زانیاری راگەیاند. پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لەگەڵ سی پی تی کۆبوونەوە، بەڵام دیسان سی پی تی لەبارەی دۆخی رێبەر ئاپۆ زانیاری رانەگەیاند. لە راگەیەندراوی پارێزەراندا هاتووە کە لە ئەیلولی ٢٠٢٢ لە کاتی دیداری سی پی تی لە دوورگەی ئیمراڵی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری دیدارەکەی نەکردووە، ئەمەش نیگەرانی ئێمەی زیاتر کردووە.

زانیارییەکان کە ئێمە لە سەرچاوەی بڕواپێکراو بەدەستمان هێناوە ئەوەیە کە سی پی تیش ئاگاداری تەندروستی و سەلامەتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە.

گەلی کورد و دۆستانی نیگەرانی تەندروستی و سەلامەتی رێبەری ئاپۆن. ئێمە دەزانین کە دەوڵەتی تورک کە بە سیاسەتی خۆی لە دژی کوردان دەیەوێت بگاتە ئەنجام، گۆشەگیرییەکی قوڵ و دژواری بەسەر رێبەر ئاپۆدا جێبەجێ دەکات. سی پی تی بە ئەنجامنەدانی ئەرکەکانی، بەگوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان ناجوڵێتەوە و بە هەڵوێستی لایەندارانەی خۆی، بوار بۆ کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان دەڕەخسێنێت.

کاتێک رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رووبەڕوو دیدار لەگەڵ پارێزەرانی ئەنجام بدات نیگەرانییەکانی ئێمە لە بارەی تەندروستی و پارێزراوبوون و سەلامەتی رێبەری ئاپۆ دەڕەوێتەوە.

داواکاری ئێمەش ئەمانەن:

دەبێت دەستبەجێ رێبەری گەلی کورد بتوانێت دیدار لەگەڵ پارێزەرانی ئەنجام بدات.

دەبێت دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بە تایبەتی سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا بە پەلە بکەونە خۆ و دیدار ئەنجام بدەن.

ئێمە داوا لە گەلی کورد و دۆستانی گەلی کورد دەکەین تا ئەو کاتەی ئەو داواکاریانەی قەبوڵ دەکرێن؛ بە چالاکییەکانیان لەپێناو تەندروستی و ئاسایشی گەلی کورد خاوەنداری لە رێبەرایەتی بکەن. بۆ ئەوەش ئێمە گەلەکەمان و دۆستانمان بانگهێشت دەکەین کە بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە چالاکییەکانی ٣ی کانونی یەکەم لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا، کەنەدا و ئوستراڵیادا بکەن".

هـ . ب