کەجەدەکە-ئە: لەپێناو ئازادی و یەکسانیدا دەنگ بدەن
کەجەدەکە-ئە بەر لە دەستپێکردنی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لەپێناو ئازاد و یەکسانیدا دەبێت هەموو دەنگدەرێت بچێت و دەنگ بدات".
کەجەدەکە-ئە بەر لە دەستپێکردنی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لەپێناو ئازاد و یەکسانیدا دەبێت هەموو دەنگدەرێت بچێت و دەنگ بدات".
لەراگەیەندراوەکەی کەجەدەکە-ئەدا هاتووە کە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار یەکلاکەرەوەیە و ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو هەڵبژاردنە لە سەرووی دەستنیشانکردنی دەسەڵات دەبێتە هەڵبژاردنێکی بەو جۆرە کە ئایندەی ناوچەکە یەکلایی دەکاتەوە. لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەین بە کۆمەڵکوژی، نکۆڵی، تواندنەوەی کولتوری، گوشار و سەرکوت یاخود دەنگ دەدەینە دیموکراسی، یەکسانی و ژیانێکی ئازاد".
کەجەدەکە-ئە رایگەیاند کە هەموو وڵاتپارێزێک، شۆڕشگێڕێک، دیموکراسیخوازێک، ئازادیخوازێک پێویستە بۆ پارتی چەپی سەوز تێبکۆشن و خۆیان بگەیەننە هەموو دەنگدەرێک.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دەنگدان لە دەەرەوەی وڵات لە نێوان ٢٧ ٢٧ی نیسان و ٩ی ئایاردا بەرێوەدەچێت و ئەوە بە بیرهێنراوەتەوە کە لە هەر وڵاتێکدا لە کاتی جیاجیا دەنگدان بەرێوەدەچێت.
کەجەدەکە- هەروەها داوای سەفەربەری لە هەموو ناوەند، پێکهاتە و کۆمیسیۆنەکانی هەڵبژاردن کردووە.
هـ . ب
https://docs.google.com/viewerng/viewer?url=https://1649452211.rsc.cdn77.org/ads/oykullanilacak.pdf