لە راگەیەندراوەکەی کەجەدەکە –ئە دا هاتووە، "دۆسیەی ئەجەڤیت پیرئۆغڵو کە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە، هەڕەشەی سربیا بۆ رادەستکردنەوەی بە تورکیای لەسەرە. ئەجەڤیت پیرۆغڵو کە دۆستی گەلان، چالاکوانی خۆڕاگری گەزی، داکۆکیکاری دیموکراسی و ئازادی و تێکۆشەریکی دژی داعسە، بە هۆی گوشارەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە سربیا دادگایی دەکرێت. لایەنی سڕبی دەیەوێت رادەستی دەوڵەتی تورکی فاشیستی بکات".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە رادەستکردنی ئەجەڤیت پیرئۆغڵو بە تورکیا بە واتای سەەپاندنی سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ناوبراوە و باسی لەوەشکردووە: "بەوهۆیەوە ئێمە لە ٧ی حوزەیراندا لە فرانکفۆڕت، شتوتگارت، کۆڵن، ڤیەننا، بێرن و پاریس لەگەڵ یەکێتی دیموکراتیک لەپێناو ئەجەڤیت پیرئۆغڵودا چالاکی و خۆپیشاندان سازدەکەین".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی کەجەدەکە-ئەدا هاتووە، "دەبێت ئەجەڤیت پیرئۆغڵو رادەست نەکرێت. بۆ ئوەش داوا لە رای گشتی دەکەین پشتیوانی لە ئەجەڤیت پیرئۆغڵو بکەن".
هـ . ب