کەجەدەکە-ئە: ئیرادەی گەلی کورد سەرکەوت
کەجەدەکە-ئە تیشکی خستەسەر هەڵبژاردنە خۆجێیەکان و گوتی: "سیاسەتی قڕکردن شکستی هێنا، ئیرادەی گەلی کورد سەرکەوت".
کەجەدەکە-ئە تیشکی خستەسەر هەڵبژاردنە خۆجێیەکان و گوتی: "سیاسەتی قڕکردن شکستی هێنا، ئیرادەی گەلی کورد سەرکەوت".
کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) پەیوەست بە هەڵبژاردنە خۆجێیەکان ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند سیاسەتی قڕکردن و فشار و شەڕی ٢٢ ساڵە شکستی هێنا، گوتی: "گەلی کورد ڕۆڵی خۆی گێڕا، لە جوگرافیای کوردستان و تورکیا نیشانی دا، هێزی یەکلاکەرەوەیە دژی دیکتاتۆرییەت".
هەروەها دەڵێت: "سەرەڕای هەموو فشار و دەستوەردانەکانی پێش هەڵبژاردن و ڕۆژی هەڵبژاردنیش، کوردستان ئیرادەی خۆی بۆ دەم پارتی نیشاندا".
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە بە ئیرادەی گەلی کورد شکستی هێنا، گەلانی تورکیاش بەم ڕژێمەیان گوت "ئیتر بەسە".
هەروەها کەجەدەکە-ئە تیشکی خستەسەر هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، دووپاتی دەکاتەوە، ئەم هەڵمەتە بۆتە ئیرادەی ملیۆنان کەس.
هەروەها دووپاتی دەکاتەوە، سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان گرێدراوبووە بە قۆناغی گەلپارێزی هەڵمەتی ئازادییەوە، دەڵێت "گەلی کورد بەم ڕۆح و جۆشەوە لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ یەکی گرت". جەخت دەکاتەوە بەم هەڵبژاردنە دەرکەوت گەلی کورد هێزی سەرەکی سیاسەتە، هەروەها دەڵێت: "ئێستە هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆتە گەل، ملیۆنان کەس لە شەوی ٣١ ی ئادار لە گۆڕەپانەکان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە".