کەجەدەکە ئەوروپا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان داوای سەفەربەریی کرد
کەجەدەکە ئەوروپا لە دژی هەوڵە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و هێرش بۆ سەر مەخمور داوای لە هەموو کوردان کرد بە رۆحی سەفەربەری خاوەنداری لە خاکەی خۆیان و ئازادییان بکەن.
کەجەدەکە ئەوروپا لە دژی هەوڵە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و هێرش بۆ سەر مەخمور داوای لە هەموو کوردان کرد بە رۆحی سەفەربەری خاوەنداری لە خاکەی خۆیان و ئازادییان بکەن.
کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E) رایگەیاند، مەخمور لە ژێر بەرپرسیاریی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە، بەڵام سەباری ئەوەش نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق و پەدەکە بەهۆی رێککەوتنەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک رێککەوتننامە نێونەتەوەییەکان بە نەبوو دەزانن، بۆیە لە ئەنجامدا دەوڵەتی تورک کامپەکە بۆردومان دەکات.
لە راگەیاندراوەکەى کەجەدەکە ئەوروپادا هاتووە، دەوڵەتی تورک ٢٨ ساڵە بە فەرمان و رەزامەندیی ناتۆ و پەدەکە هێرش دەکاتە سەر کوردان لە مەخمور و راشیگەیاند، "گەلی کوردی وڵاتپارێز لە هەر چوار لای جیهانەوە، خاوەنداری لە خاکی خۆتان و شکۆی خۆتان بکەن و بێدەنگ نەبن".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "سوپای تورک لە هێرشە پاکتاوکارییەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان تێکشکاوە، بۆیە دەستی بە کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتییانی مەدەنی کردووە. لەو خاکەدا، کە پەدەکە پێی فرۆشتوون بارەگای سەربازیی تیادا دروست دەکات و دەست بەسەر ماڵ و موڵکی خەڵکدا دەگرێت. خاک بە مانای وڵات، شکۆ و ناسنامەیە. بۆ خاوەنداریکردن لە خاک و شکۆی خۆتان رانەوەستن و چاوەڕێی فریادرەسێک نەبن و خۆتان دەست بە سەفەربەری بکەن.
گەلی مەخموور رایگەیاند ئەو زوڵمەى دەوڵەتی تورک قبوڵ ناکەن و تاوەکو سەرکەوتن بەرەنگاری دەکەن و تێدەکۆشن. ئێمە بەشداری لەو بانگەوازە هەمەلایەنەدا دەکەین و لە هەموو شوێنێکدا رادەپەڕین.
دۆستانی گەلی کورد، ئێوە بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی بێدەنگ نەبن، ئەوەتان لە بیر نەچێت، ک دەوڵەتی تورکی فاشیست دوژمنی ئێمە و دوژمنی ئێوەشە.
گەلی کورد شکۆمەندانەترین تێکۆشانی مێژوویی خۆی بەڕێوەدەبات. بۆ ئەو تێکۆشانە شکۆمەندانەیە دەیان رۆڵەى شەهید بوون، هەزارانی لە زیندانەکاندا بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن. ژنانی ئێمە لە بیر نەکەن، کە چۆن ترسیان خستە دڵی چەتەکانی داعش و شکۆی مرۆڤایەتییان رزگارکرد. ئەشکەنجەى بەدەر لە مرۆڤایەتییان بەرامبەر ئەنجامدرا. لە ژێر زەمینەکاندا بە زیندویی سوتێنران. تەرمەکانیان ئەشکەنجە کرد و بە دوای تانکەکانەوە بەستنیانەوە و بە زەویدا رایانکێشان. تەرمی دایکان بۆ دەیان رۆژ لە سەر زەویی راگیرا و تەرمی رۆڵەکانیان لە موجەمیدەی ماڵەکانیاندا هەڵگرت.
ئەگەر ئێوە دەتانەوێت شکۆی مرۆڤایەتی رزگار بکەن، کەواتە لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییانەدا بێدەنگ نەبن، کە لە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدرێن و بۆ تێکۆشانی ئازادی سەفەربەر ببن".
کەجەدەکە ئەوروپا داوای لە دەوڵەتە رۆژئاواییەکانیش کرد، کە دەست لە دوو روویی هەڵگرن، یاسا نێونەتەوەییەکان جێبەجێ بکەن و راشیگەیاند، "گەلی کوردی شکۆمەند بە دڵنیاییەوە لەم تێکۆشانەیدا تامەزرۆییی بۆ ئازادی سەردەخات. لەبەر ئەوەش ئێمە داوا لە گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین، کە لە هەموو کات زیاتر خاوەنداری و پشتیوانی لەو تێکۆشانە بکەن و یەک ساتی خۆتان بە فیڕۆ مەدەن و لە سەفەربەریدا بن.
ئێمە داوا لە دۆستان، شۆڕشگێڕان و مرۆڤایەتی و هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و دیکتاتۆریی ئەردۆغانن، کە دەیەوێت کورد بسڕێتەوە و پاکتاویان بکات، چیتان لە دەست دێت بە خێرایی ئەنجامی بدەن".
ژ.ت