کۆماو جەژنی رەمەزانی لە خانەوادەی شەهیدان و گەلی کورد پیرۆز کرد

کۆماو جەژنی رەمەزانی لە خانەوادەی شەهیدان و گەلی کوردی وڵاتپارێز پیرۆز کرد و رایگەیاند کە گەلی کورد بۆ ئەوەی رۆژە گرنگەکانی لە خاکەکەیدا پیرۆز بکات لەنێو تێکۆشاندایە.

دەزگای خانەوادەی شەهیدان (کۆماو) بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پەیامەکە بەم شێوەیەیە:

" هەموو گەلان لە مێژووی خۆیاندا رۆژی گرنگیان هەیە، چی رۆژە نەتەوەیی و چی رۆژە ئایینیەکان. بێگۆمان ئێمەی گەلی کوردیش جەژنی نەتەوەیی و ئایینیمان هەیە. یەکێک لە جەژنەکان رەمەزانە. جەژنی رەمەزان بە تایبەتی لە خانەوادەی شەهیدان و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان پیرۆز بێت.

ئەگەر گەلەکەمان لە هەندەران ئەم جەژنەی لەگەل گەلەکەمان لە وڵات پیرۆز بکردایە زۆر باش دەبوو. بەڵام لەم دۆخەدا بەدی نایەت. ئەمەش برینێکی قوڵە لەنێو گەلەکەماندا. دەزانین کە گەلەکەمان لەنێو تێکۆشانی گەورەدایە کە لە دوارۆژدا جەژنی رەمەزان و جەژنەکانی دیکە بەم شیوەیە لەنێو گەلەکەیدا بە ئازادی لەسەر خاکەکەی پیرۆز بکات.

ئێمە لەدژی سیستمی دەوڵەتپارێزی فاشیست شەڕ دەکەین. ئەم دەوڵەتە فاشیستە کە هیچ یاسایەک ناناسێت، سیستمی دڕندانە بەڕێوە دەبات و لەم رۆژەی جەژندا کۆمەڵکوژی دەکات. گەلی کورد دەوڵەتی بێئەخلاق باش دەناسێت و بەو پێیە دەجووڵێتەوە. بەڵام ئەوەی ئێمە تووڕە دەکات، پەیوەندی بازرگانی و سەربازی دەوڵەتانی کە خۆیان وەک دیموکرات پیشان دەدەن و پەیوەندی بەم دەوڵەتە دڕندەیە دروست دەکەن. ئەو دەوڵەتانەی پەیوەندیان هەیە، پێویستە چاوێک بە ویژدانی خۆیاندا بکێشنەوە، بە پێچەوانەوە دەبنە هاوبەشی تاوانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و لە بەرامبەر مێژوو تاوانبار دەبن.

جەژن نوینەرایەتی ئاشتی و هاوکاری دەکات. هیوادارین کە لە داهاتوودا ئێمەی گەلی کورد جەژنی خۆمان بە ئازادی لەنێو کۆمەلگاکەماندا پیرۆز بکەین. رێگەی ئەم شتە تێکۆشانی راستە. لەم قۆناغەدا هەڵبژاردن هەیە. ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمە خەباتێکی ستراتیژیە. هیوامان وەک هەموو گەلەکەمان و خانەوادەی شەهیدان ئەوەیە کە پێکەوە بچنە سەر سندەقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆمان بە دیموکراسی بدەین.

بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە جەژنی رەمەزان لە خانەوادەی شەهیدان و گەلە فیداکارە وڵاتپارێزەکەمان پیرۆز بێت."

ف.ق