کۆمەڵکوژی منداڵان: دەم پارتی داوای لە وەزیری تەندروستی کرد دەست لەکار بکێشێتەوە

گوڵستان کلیچ، جێگری سەرۆکی فراکسیونی دەم پارتی، لەبەردەم وەزارەتی تەندروستیدا سەبارەت بە کۆمەڵکوژی منداڵانی ساوا، داوای لە وەزیری تەندروستی کرد دەست لەکار بکێشێتەوە.

نوێنەرانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە "مافیای یەنیدۆغان" کە تۆمەتبارن بە کوشتنی لانی کەم ١٢منداڵ بەیاننامەیەکیان پێشکەش کرد."

گوڵستان کلیچ لەسەر ئەو دڕندەییەی کراوە کاردانەوەی نیشاندا و وتی: "ئێمە لەکاتی ئەزمون کردنی دڕندەیی داین، لە تورکیا گەندەڵی و داڕزان پەرەی سەندووە، بۆیە زۆر گرنگە کە ئەم ڕادەیە بۆ ڕای گشتی نیشان بدەین."

گوڵستان کلیچ وتی: "کاتێک دەوڵەتی ئاکەپە سیاسەتی گۆڕانکاری تەندروستی جێبەجێ کرد، ئێمە زۆر جار ڕوونمان کردووەتەوە کە پلانەکە بۆ لەناوبردنی تەندروستییە، تەندروستی گشتی هەڵدەوەشێتەوە، تەندروستی گشتی دەبێتە ئامرازێک و بازاڕێکی کراوە لەدەستی دەسەڵاتدا. لە سیستەمێکدا کە نەخۆشخانەکان دەبنە شوێنی بازرگانی، مافی تەندروستی گشتی ناپارێزرێت. نەخۆشەکان دەبنە کڕیاری مافیاکان."

گوڵستان کلیچ بەرامبەر سیستەمی تەندروستی ئاکەپە کاردانەوەی نیشاندا و وتی: "لە ئەنجامی ئەو عەقڵییەتە  بەبازاڕکردنەدا کە نەخۆش وەک کڕیار و گەل وەک کاڵا دەبینێت، ١٢منداڵ کوژراون. بۆچی؟ بۆ ئەوەی کەسێک بتوانێت پارەی زیاتر پەیدا بکات؟ ئەوانەی نەخۆشخانەی گەورە دروست دەکەن و سەرچاوەی گشتی لە نەخۆشخانە خەرج دەکەن بەرپرسیارن لەم دیاردەیە. بەتایبەت دەوڵەتی ئاکەپە بەرپرسیاری سەرەکییە و هەروەها وەزیری تەندروستی لەم کۆمەڵکوژییە بەرپرسیارە و دەبێت دەستبەجێ دەست لەکار بکێشێتەوە."