کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردانی فەڕەنسا (جەدەکە – فە) رایگەیاند، هەواڵگری فەڕەنسا تا ئیستاش زانیاریەکانی کە دەستی کەوتووە ئاشکرا نەکردووە.
لە پاریس لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣دا ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەکە لە پاریس و لەیلا شایلەمەز ئەندامی بزوتنەوەی گەنجان شەهیدکران.
لە ئەنجامی لێپرسینەوەکەدا دەرکەوت کە میتی تورک ئەو کۆمەڵکوژیەی ئەنجامداوە. بەرپرسانی فەڕەنسا بە بیانوی ئەوەی ئەوەی زانیاریەکان وابەستەی دەوڵەتن، زانیاریەکانی رادەستی دادوەری لێکۆلینەوەکە نەکردبوو.
جەدەکە – فە باسی ئەوەی کرد، "ئەو رەتکردنەوەیە کاریگەریەکی گەورە لەسەر لێپرسینەوەکە دەکات. میتی تورک دەیەویت ئەم تاوانە تیرۆریستیە بێسزا بمێنێتەوە. ئەگەر ئەمە یەکلایینەکرێتەوە، ئەوە بۆ بەرپرسانی فەڕەنسا دەبێتە، رەتکردنەوەی دادپەروەری."
جەدەکە – فە بۆ ئەوەی نهێنی دەوڵەت ئاشکرا بکرێت و تاوانباران سزابدرێت رایگەیاند، ٢٤ی ئازار لە نزیک وەزارەتی داد چالاکی ئەنجام دەدەن و داوای کرد، کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداری لە چالاکیەکەدا بکەن.
ف.ق