کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد چاوەڕێی وەڵامی داواکارییەکەیانن بۆ سەردانکردنی ئۆجالان

ئایدین ئۆزدەمیر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد ڕایگەیاند، لەسەر داوای پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوایان لە وەزارەتی داد و یەکێتیی پارێزەرانی تورکیا کردووە و چاوەڕێی وەڵامی داواکارییەکەیانن.

گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پاش داواکانی نوسینگەی یاسای ئاسرین بۆ کۆمیتەی نەهێشتنی ئەشکەنجە (CPT) خرایە بەرنامەی کارەوە و شاندێکی سی پی تی چووە ئیمرالی و عەبدوڵا ئۆجالان ڕەتیکردەوە لەگەڵ شاندەکەدا کۆبێتەوە و ئەوەش بوویەوە بە رۆژەڤ و ئەجیندای رۆژ. دوای ئەو بابەتەکە هاتەوە ڕۆەژڤ، ١٠٧ پارێزەر داوایان لە کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد کرد، کە داواکارییەکەیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان لە ئیمرالی بگەیەنێتە وەزارەتی داد و کۆمەڵەى پارێزەرانی تورکیا (تەبەبە /  TBB) و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد بە ئەرێنی وەڵامی ئەو داواکارییە دایەوەو داوایەکی ئاراستەی دەزگا ناوبراوەکان کرد.

ئایدین ئۆزدەمیر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد باسی لە داواکارییەکان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن و گۆشەگیری بۆ ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و ئەو سزایانەی بەسەر تورکیادا بەسەپێنرێت، کرد.

پارێزەر ئۆزدەمیر ڕایگەیاند، کۆمەڵە ڕێکخراوێکی مافەکان و یاساییە و بە زانینی هەستیاری بەرامبەر هەموو کێشەکانی هەرێمەکە دەجوڵێتەوە. ئۆزدەمیر ڕاشیگەیاند: بۆ ئاگادار بوون لە پرۆسەی یاسایی پەیوەست بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ١٠٧ ئەندامی کۆمەڵەکەیان لە ٢ی کانوونی یەکەمدا بە نوسراوێک داوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنیان کرد.

پێویستە ئێستا کۆمەڵەى پارێزەرانی تورکیا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت

ئۆزدەمیر لە بەردەوامیدا وتی: "هاوپیشەکانمان بە نووسراو پێیان ڕاگەیاندین، کە ناتوانن لەگەڵ موەکیلەکەیان عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی کۆببنەوە، کە گۆشەگیر کراوە، دەبێت لەو بارەیەوە کۆمەڵە خۆی بە بەرپرسیار بزانێت. هەفتەی ڕابردوو ئێمەى دەستەى بەڕێوەبەر کۆبونەوەیەکمان لەسەر ئەم بابەتە ئەنجامدا و بڕیاریشمان لەسەر دا، ئێمە داواکاری هاوپیشەکانمان بۆ چاوپێکەوتن بە ڕەوا زانی. ئێمە لەم چوارچێوەیەدا ئامادەکاریمان کرد و لە ١٤ی کانوونی یەکەمدا بە فەرمی بۆ چاوپێکەوتن داوامان لە یەکێتیی کۆمەڵەی پارێزەرانی  تورکیا و وەزارەتی داد کرد. ئێمە لە داواکارییە نوسراوەکەماندا، هەڵسەنگاندنمان لەبارەی گۆشەگیریی نایاساییەوە کردووە و وتمان، پێویستە ئیدی کۆمەڵەی پارێزەرانی تورکیا و وەزارەتی داد ڕۆڵی خۆیان ببینن".

'ئێمە دوای داواکەمان دەکەوین'

ئۆزدەمیر باسی ئەوەیکرد، ئەوان ئەو ڕاستییە لەبەرچاو دەگرن، کە وەزارەتی داد بەشێکە لە حکومەت، بەڵام دەبێت یەکێتیی پارێزەرانی تورکیا وەک ڕێکخراوێکی بواری یاسایی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و وتیشی: "یەکێتیی کۆمەڵەی پارێزەرانی تورکیا ڕێکخراوێکە، کە پارێزەران تیایدا ئەندامن، بۆیە ئێمە پێمانوایە دەبێت لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم پرسەدا هەوڵێک هەبێت. بە تایبەتی، ئەمەش هۆکاری داواکەی ئێمەیە. هەم رێگە نادرێت پارێزەران چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن و هەم یارمەتی یاساییش نادەن. ئاستێکی   هەیە، کە پارێزەرانیش پێی کاریگەر دەبن، لەبەر ئەوە لێرەدا باڕێک کەوتووەتە سەر شانی کۆمەڵەکانی پارێزەران. پێویستە کۆمەڵەی پارێزەران بەپێی یاسا پارێزەری بەرگری لە خۆیان بکەن و کاتێک کەموکوڕی لەمافەکانی مرۆڤدا هەبێت دەبێت دەستوەردان بکات، ئەمە ئەرکی ئێمەیە، کۆمەڵەکان ناچارن بەپێی یاسای پارێزەری سەروەریی خۆیان بپارێزن، هەروەها ئێمە بە تایبەتی ڕەچاوی غەدرکردن لە هاوپیشەکانمان کرد و بڕیارمان دا لەسەر ئەم بابەتە دوو داواکاری جیاواز پێشکەش بکەین. بە دڵنیاییەوە ئێمە دوای داواکانمان دەکەوین".

'گۆشەگیری پەیوەستە بە پرۆسەی سیاسیەوە'

ئۆزدەمیر رایگەیاند، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەستە بە پرۆسەی سیاسییەوە و وتی: "ئێمە هەم بەردەوام دەبین لە بینینی سکاڵاکانی هاوپیشەکانمان و هەم دەمانەوێت ڕایبگەیەنین، ئەگەر هەر شتێکمان لە دەست بێت ئێمە ئامادەین  ئەنجامی بدەین و خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین. هەروەها تورکیا یەکێکە لە ئیمزاکەرانی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا. چەندین وڵات ئەو ڕێککەوتننامەیەیان ئیمزاکردووە. هەروەها تورکیا بەشدارە لە گفتوگۆی جۆراوجۆری نێونەتەوەی و کۆمسیۆنە جۆراجۆرەکاندا، ئێستا دەوڵەتەکان پەیماننامەکان و رێککەوتننامەکانیان ئیمزاکردووە و بەرپرسیارێتی لەسەر بەندەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیانە دەکەوێتە سەر شانیان، بۆیە ئەگەر حکومەتێک لە رێککەوتنێکدا هەبێت لەو رێککەوتنە و خاڵەکانی بەرپرسیارن، کە دەبێت بەپێی ئەو رێککەوتنە هەڵسوکەوت بکەن. ئەگەر ئێوە بەپێی ئەوە ناجوڵێنەوە دەبێت سزایەکی دیاریکراویش بۆ ئەوە هەبێت".

'دەکرێت بە دەرکردن لە ڕێککەوتننامەکان سزا بدرێن'

ئۆزدەمیر باسی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئەوروپا کرد بۆ جێبەجێنەکردنی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا و ڕایگەیاند: "دەقی ئەمە لەوچوارچێوەیەدا بە ڕوونی ڕوونکراوەتەوە، بەڵام ئێمە دەزانین، کە ئەم دۆخە لە پرۆسەی سیاسی دابڕاو نییە. ئەگەر دەوڵەتێک پابەند نەبێت دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (ECHR) و ئەنجومەنی ئەوروپا ناچارن سزای بدەن. ئەگەر لە ئەنجامدا هیچ دەوڵەتێک ئەنجامی نەدات ئیدی هیچ ڕێکەوتنێک لە گۆڕێدا نامێنێت. واتە ڕوسیا جێبەجێی ناکات، تورکیا نایکات و وڵاتانی تریش نایکەن، کەواتە ئێمە تەنیا باسی ڕێککەوتنێک لەسەر کاغەز دەکەین. بێگومان سزایەک هەیە بۆ ئەو دەوڵەتانە کە پابەندی ڕێککەوتنەکان نین. ئەو سزایەش  دەرکردنیانە لە رێککەوتننامەکان و پەیماننامەکان. جگە لەمە چاوەڕوانی هیچ سزایەکی تر ناکرێت، بەڵام ئەوروپا بە گشتی ئەو ڕووداوانە نابینێت، کە لە سیاسەتی جیهانی دابڕاو نین. بۆیە ئەو سزایەش جێبەجێ ناکات. بۆچوونی شەخسیی من ئەمەیە، ڕەنگە ئەوروپا بە هۆی خواستەکانی خۆیەوە بۆ ماوەیەکی تر درێژە بە کارکردن لەگەڵ ئەردۆغان بدات و بە گشتی ڕێکاری سزادانی تورکیا جێبەجێ نەکات".

'دەرکردنیان لە ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی ئەوە شکۆیان نەمێنێت'

ئۆزدەمیر بەبیری هێنایەوە، کە تورکیا سوور نەبووە لەسەر پابەندبوون بە بڕیارەکانی پەیوەندیدار بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لە بەردەوامی دا و وتی: "لە ڕاستیدا بەپێی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی پێشێلکارییەکانەوە بە پێداگرییەوە نەجوڵاتەوە، بۆیە لەمەدا پێویستە لە رێککەوتننامەکە و پەیماننامەکە دەربکرێت. دەبێت بزانرێت، ئەمە تەنها بۆ خۆی سزایەکی گرنگە، چونکە لایەنی ئەمڕۆی ئەو ڕێککەوتنە، پایە و شکۆیەکی بەنرخە بۆ ستانداردە نێونەتەوەییەکان.

 ئەمڕۆ بوونی لایەنی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان و ڕێککەوتننامەکان بە بایەخەوە دەبینرێت. دەوڵەتێک لەسیاسەتیدا لە گۆڕەپانی  نێونەتەوەیی دەیەوێت لەگەڵ دەوڵەتێکی تردا، کە لەبەشی یەکێتیی ئەوروپادا بێت، یان پەیماننامەیەک واژۆ بکات و بەوە خۆی بەڕێوەببات، بەڵام بە پێچەوانەشەوە زۆرێک لە وڵاتان نایانەوێت لەگەڵ ئەو دەوڵەتاندا دابنیشن، کە ڕێککەوتننامە نێونەتەوەییەکان قبوڵ ناکەن و بەپێی ئەو ڕێککەوتن  پەیماننامانە ناجوڵێنەوە، تەنانەت ناشینانەوێت لەگەڵ ئەو دەوڵەتەشدا کۆببنەوە".

'دادگاییکردن لەسەر تاوانی جەنگ پێک دێت'

ئۆزدەمیر ئاماژەی بەوە کرد، گۆشەگیریی وەک کۆمەڵگا دەبینرێت، کە تورکیا لەلایەن ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانەوە دادگەیی دەکرێت، یان سزایەکی هاوشێوە بەسەر تورکیادا دەسەپێنرێت، ئەوە هەڵەیە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "دادگاییکردنی ئەم وڵاتە، یان بەرپرسەکانی، تەنها لە دۆخی تاوانە جیاوازەکانی جەنگ و ئەشکەنجە و کارە نایاساییەکانەوە بەدی دێت. تەنیا ئەمانە لە نێو تاوانەکانی دادگای تاوانەکان لە لاهادا هەیە، بۆیە دەبێت هۆکارەکانی دادگاییکردن لە میکانیزمە نێونەتەوەییەکاندا باش بزانرێت. لە ئێستادا ئەو رێککەوتنە لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالان-ەوە جێبەجێناکرێت، ئەوەش پابەندنەبوون بە یاسا ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکان و هەڵسوکەوت نەکردنە بەپێی رێککەوتننامەکان. بەڵام لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت ئەوەیە، کە تورکیا لەسەر ئەم پرسە دادگایی بکرێت. بەداخەوە ڕاستەوخۆ، ئەمە لە مانای تاوانباربووندا نابێتە بابەتی دادگایکردن. تەنها سزایەک هەیە ئەوەیش دەرکردنە لە ڕێککەوتننامەکە، بەڵام ئەمە شتێکی بچووک و ئاسان نییە. لەو کاتەشدا زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا نایانەوێت لەگەڵ تورکیا کار بکەن و نایانەوێت پەیوەندی ئابووریی لەگەڵیدا دروست بکەن".

ژ.ت