کۆمەڵەی پارێزەرانی ئۆهەدە و توای-دەر بۆ زیندانیانی نەخۆش چالاکیان ئەنجامدا

کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD) و TUAY-DER لە جۆلەمێرگ پێکەوە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و ئەو زنیدانیانەی ئازادکردنیان دواخراوە کرد.

لە کاتی بەیاننامەکەدا پانکارتی "ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش" بەرزکرایەوە و بە وتنەوەی دروشمی کوردی و تورکی تیشک خرایە سەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکاندا.

هەروەها ئومید ساڤاشان بەڕێوەبەری ئۆهەدەی جۆلەمێرگ ڕایگەیاند کە جێبەجێ کردنی ڕێکارە تەندروستیەکان لە گرتووخانەکاندا بەپێی یاسا نییە و ئەمەش چارەسەری زیندانیانی نەخۆش دوادەخات و دەبێتە هۆی قوربانی بوونی نەخۆشەکان.

هەروەها ڕاگەیەندرا کە لە گرتووخانەکانی وان، پاتنۆس، ترابزۆن و ریزە و گیرەسون ٦٠ زیندانی نەخۆش بوونی هەیە، ٢١ کەسیان نەخۆشی قورسیان هەیە. ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە زۆربەی زیندانیە نەخۆشەکان چارەسەر ناکرێن بەهۆی کەموکورتی یاسایی و سەروبەری ئیدارەی زیندنەکان.

ساڤاشان لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند؛ دەبێت گۆشەگیریی ڕەها لە زیندانی ئیمرالی کۆتایی پێ بهێنرێت و بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری دیموکراتیکی بە بیرهێنایەوە و تی: "سیاسەتی گۆشەگیریی لەبەردەم داهاتووی دیموکراتیکی تورکیا و پرۆسەی ئاشتی کۆمەڵایەتی بەربەستێکی جدییە." ساڤاشان لەو بارەوە لەسەر بنەماکانی مافی مرۆڤ داوای پرۆسەی ڕفورمی کرد.