کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی داوای کرد سەردانی ئیمڕالی بکات

هاوسەرۆکانی گشتی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی، بە مەبەستی ئەوەی بچنە ئیمڕالی و چاویان بە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بکەوێت، داوای لە وەزارەتی داد کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن.

هاوسەرۆکانی گشتی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی، بە مەبەستی ئەوەی بچنە ئیمڕالی و چاویان بە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و عومەر زەیری کۆنار، هامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بکەوێت، داوای لە وەزارەتی داد کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن.

هاوسەرۆکانی ئۆهەدە لە سەردانیاندا ئاماژەیان بە گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە کرد و رایانگەیاند کە پارێزەران دەیانەوێت زانیاری لەسەر دۆخی ئیمڕالی بەدەست بهێنن. هاوسەرۆکان داوایان لە وەزارەتی داد کردووە کە رێگەیان پێبدرێت سەردانی ئیمڕالی بکەن و زەمینەی سەردانەکە فەراهەم بکرێت.

ف.ق