کۆمیتەی چالاکییەکانی فەڵەستین ناردنی نەوتی لە تورکیاوە بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل کە پێداگرە لەسەر هێرشی قڕکردن بۆ سەر فەڵەستین و لوبنان، لە ئیستەنبوڵ شەرمەزار کرد. کۆمیتەکە لە تونێلی تەقسیمەوە تا گۆڕەپانی شیشخانە ڕێپێوانیان کرد و پەیامیاندا: "ئیسرائیلی قڕکەر و هاوکارانی، باجی تاوانەکانیان دەدەن".
لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "هێرشی زایۆنیستەکان ڕابگرن. ناردنی ئەو نەوتە ڕابگرن کە غەززە دەسووتێنێت" هەڵگیرا و درووشمی "بکوژ ئیسرائیل، هاوکاری ئاکەپە" بەرزکرایەوە.
لەسەر ناوی کۆمیتەکە گۆزدە ئەکجی تیشکی خستەسەر هێرش و خوێنڕێژییەکان لە فەڵەستین، جەختی کردەوە ناردنی نەوت لە تورکیاوە بەرەو ئیسرائیل و سوپاکەی بەردەوامە، گوتی: "ئەم هاوکارییە ستراتیژییانە لەگەڵ ئیسرائیلی قڕکەر، مردن بۆ گەلی فەڵەستین و هەرێمەکە دەهێنێت. تا پچڕانی ئەم پەیوەندییە، ئێمە وەک دۆستانی گەلی فەڵەستین لە شەقامەکان دەبین و دەست لە داخوازییەکانی گەلی فەڵەستین هەڵناگرین".