کۆن-مەد بانگەوازی سەدە یەکانگیری نەورۆز بووە
کۆن-مەد بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگی نەورۆزی ناوەندی لە ئەرووپا کرد کە لە ٢٩ی ئادار لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
کۆن-مەد بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگی نەورۆزی ناوەندی لە ئەرووپا کرد کە لە ٢٩ی ئادار لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا (کۆن-مەد) پەیوەست بە پیرۆزکردنی ئاهەنگی نەورۆزەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بە گرنگی نەورۆز وەک جەژنی ژیانەوەی گەلانی بندەست لە دژی ستەم و زۆرداری، هەرەوەها هەموو شەهیدانی نەورۆزی بە ڕێز و پێزانینەوە یاد کردووەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ماوەی ٥٠ ساڵە لە کوردستاندا تێکۆشانی ئازادی درێژەی هەیە، نەورۆز هەموو کاتێک بووە بە ڕۆژی نوێبوونەوە و مەزنکردنی بەرخۆدان. ئاگری نەورۆز کە لەلایەن کاوەی ئاسنگەرەوە کرایەوە، هەموو بیستێکی کوردستانی ڕووناک کردەوە. نەورۆز لە کوردستاندا بە درووشمی تێکۆشان لە دژی ستەم پیرۆز دەکرێت. لەم کاتەکەدا کە پێڤاژۆیەکی مێژوویە، گەلی کورد بە هەمان درووشمەوە بە خاوەنداریکردنی نەورۆز پیرۆز دەکات."
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و هاتووە: "ئەم بانگەوازییە لە کوردستان، تورکیا و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەرگا بەڕووی ئاشتییدا دەکاتەوە. بانگەوازی سەدەیی بەڕێز ئۆجالان لەگەڵ نەورزۆدا یەکانگیربووە. بە درووشمی چارەسەری دیموکراتیکی بۆ پرسی کورد و ئازادی بەڕێز ئۆجالان گەلەکەمان بڕژێتە گۆڕەپانەکانەوە."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی کراوە بە هەموو بەشدارییەکی بەهێزەوە گەلی کورد و دۆستانی لە ٢٩ی ئاداردا بەشداری چالاکی پیرۆزکردنی نەورۆزی ناوەندی ببن لەشاری فرانکفۆرت.