کۆن-مەد: جەژن لە دەستدرێژی و کۆیلایەتی ڕزگار دەکەین
کۆن-مەد جەژنی ڕەمەزانی لە تەواوی جیهانی ئیسلامی و بەتایبەت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرد و گوتی: "ئامانجی سەرەکی تێکۆشانمان ڕزگارکردنی جەژنە لە دەستدرێژی و هۆشی کۆیلایەتی".
کۆن-مەد جەژنی ڕەمەزانی لە تەواوی جیهانی ئیسلامی و بەتایبەت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرد و گوتی: "ئامانجی سەرەکی تێکۆشانمان ڕزگارکردنی جەژنە لە دەستدرێژی و هۆشی کۆیلایەتی".
کۆنفیدراسیۆنی جڤاکی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، ڕایدەگەیەنێت بۆ هەڵگرتنی ستەم و نکۆڵی سەر گەلەکەمان پێویستە سەرەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ستاتۆی گەلەکەمان مسۆگەر بکەین.
کۆن-مەد تیشک دەخاتە سەر تێکۆشانی دەیان ساڵەی گەلی کورد و شەڕی تایبەت و قڕکردنی سیاسی و چاندی و جڤاکی و ئابووری داگیرکەران لەسەر گەلی کورد، ئاماژە بەوە دەکات یەک لەو ڕێبازانەی داگیرکەرانیش بەکارهێنانی ئایینە دژی کورد، ئەم ڕێکارانەش تەواوی پێچەوانەی ئایینی ئیسلامە کە یەکسانی دەگرێتەخۆ، دەڵێت: " بۆ هەڵگرتنی ستەم و نکۆڵی سەر گەلەکەمان پێویستە سەرەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی و ستاتۆی گەلەکەمان مسۆگەر بکەین، پاشان بە یەکێتی و ڕێکخستن و مەزنکردنی تێکۆشان، دۆزی ئازادی دەگاتە ئامانج".
دووپاتی دەکاتەوە گەلی کورد ساڵانێکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەبوونی مرۆڤایەتی تێدەکۆشێت و دەڵێت: "ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە، جەژن لە دەستدرێژی و هۆشی کۆیلایەتی ڕزگاربکەین، واتەی ڕاستەقینەی جەژن دەربخەین و بگەینە جەوهەری جەژن".