کۆن-مەد: لە ساڵی ٢٠٢١ تێکۆشان فراوانتردەبێت

کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستان (کۆن-مەد) ساڵی نوێی زایینی پیرۆزکرد و دەستنیشانیکرد کە لە ساڵی ٢٠٢١دا تێکۆشان بەرفراوانتردەبێت.

کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستان لە ئەڵمانیا بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا بە بیرهێنرایەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا هێرشی قڕکەر و داگیرکاری بەردەوام بوو، بەرخۆدان لە دژی ئەوهێرشانەش بەردەوام بوو، لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا دەستنیشانکرا کە ساڵی نوێ تێکۆشان فراوانتردەبێت. کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردی ناڕازایەتی خۆی لە دژی سیاسەتی نۆکەرایەتی پەدەکە دەربڕی و ئاماژەی دابە گرینگی یەکێتی نەتەوەیی.

لە ڕاگەیاندنەکەدا وترا، " قەیرانی کاتی بەپێی داخوازیەکانی کورد و کوردستان دەگەڕێت. دوژمنانی کورد و کوردستان و داگیرکەران، بۆئەوەی ئەو پیشچوونانەی لەدژی بگۆڕن، و بەو پێیە کاردەکەن. بەڵام هیچکام لەو پلانانە ئەنجام ناگرێت."

ک-ش