کۆن-مەد مامۆستا فەوزی ئۆزمەنی بەبیر هێنایەوە
کۆن-مەد مامۆستا فەوزی ئۆزمەنی بەبیر هێنایەوە و گوتی، "خەباتی ئەو، بووەتە نموونەی بەرخۆدانی داهێنەرانە و کاریگەر لە بێ کاریگەرکردنی سیاسەتی قڕکردنی چاندیی دەوڵەتی تورک".
کۆن-مەد مامۆستا فەوزی ئۆزمەنی بەبیر هێنایەوە و گوتی، "خەباتی ئەو، بووەتە نموونەی بەرخۆدانی داهێنەرانە و کاریگەر لە بێ کاریگەرکردنی سیاسەتی قڕکردنی چاندیی دەوڵەتی تورک".
دەستەی بەڕێوەبەری کۆن-مەد ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بۆ کۆچی دووایی مامۆستا فەوزی ئۆزمەن بڵاوکردەوە .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "مامۆستا فەوزی ئۆزمەن بۆ ماوەیەکی زۆر هاوسەرۆکی ئەنیستیوتی کوردی بۆ توێژینەوە و زانست بوو لە ئەڵمانیا، لە ماوەی ئەو ساڵانەی دەربەدەریدا، لەسەر چاند و لێکۆڵینەوە و پەروەردەی زمانی کوردی هەوڵی زۆریدا. وەک هاوسەرۆکی ئەنستیوتی کوردی لە زۆرێک لە دامودەزگا نەتەوەییەکانی کوردستان وەک ئەندامی (YMK) و (PENA KURD) و کەنەکە و ماوەیەکیش بەڕێوەبەری کۆن-مەد بووە، وەک ڕۆشنبیرێکی کورد ژیانی خۆی لە پێناو تێکۆشان بۆ کوردستان بەخت کرد و بۆکوردستان خەباتی جۆراوجۆری ڕێزدار و پیرۆزی ئەنجامداوە."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە:
مامۆستا فەوزی کە تەمەنی بە کوردی بەسەر بردووە، سەدان خوێندکاری ڕاهێناوە، زۆرێک لەو خوێندکارانەش لە دامودەزگا و کۆمەڵە کوردییەکاندا بەڕێبازی ئەودا ڕۆیشتن و بۆ ئەوەی زمانی پیرۆزی کوردیمان بە زیندووی بمێنێتەوە وانەی زمانیان گوتوتەوە. لەو ڕووەوە مامۆستا فەوزی بوو بە مامۆستای مامۆستایان. بۆیە دەمانەوێت ئەوە بزانرێت کە خەباتی مامۆستا فەوزی بۆ لەناوبردنی سیاسەتی چاندی دەوڵەتی تورکدا بووەتە نموونەی بەرخۆدانی خوڵقێنەرانە و کاریگەر.
بانگەوازی ئێمە بۆ گەلەکەمان و بەتایبەتی ڕۆشنبیران و ئەکادیمییەکان و نووسەرانی کورد؛ وەک خوێندکار و هاوڕێیانی تێکوشەر مامۆستا فەوزی ئەوەیە، با ئاڵای چاند و زمانی کوردی بەرز بکەینەوە. ڕێگای یادکردنەوەی مامۆستا فەوزی بەم جۆرە دەبێت.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستا فەوزی و خوێندکارانی و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
وەک کۆن-مەد بەڵێن دەدەین شوێنی خەباتە مانادار و گرنگەکانی بکەوین وهەتا کۆتایی بەردەوامین لەم ڕێبازە پیرۆزە".