کۆن-مەد سوپاسی بەشداربووانی گردبوونەوەکەی کۆڵنی کرد
کۆن-مەد سوپاسی بەشداربووانی گردبوونەوەکەی ١٧ ی شوباتی کۆڵنی کرد و گوتی: "ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی کۆڵن، مێژووی نوسییەوە! سەدان هەزار کەس گوتیان "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئێمەیە".
کۆن-مەد سوپاسی بەشداربووانی گردبوونەوەکەی ١٧ ی شوباتی کۆڵنی کرد و گوتی: "ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی کۆڵن، مێژووی نوسییەوە! سەدان هەزار کەس گوتیان "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئێمەیە".
فیدراسیۆنی جڤاکە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن_مەد) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو سوپاسی بەشداربووانی گردبوونەوەکەی ١٧ ی شوباتی کۆڵنی کرد و گوتی: "ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی کۆڵن، مێژووی نوسییەوە! سەدان هەزار کەس گوتیان "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئێمەیە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە بەرخۆدانی ١٧ ی شوبات بە هەمان ڕۆحی ١٩٩٩ پێکهاتووە و سەدان هەزار کەس لە ئەوروپا گوتیان "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن".
کۆن-مەد ڕایگەیاند گەل و ژنان و گەنجانی وڵاتپارێز لە ئەڵمانیا چەند هەفتەیەکە سەفەربەربوون و خەباتێکی گرنگیان ئەنجامدا و وەڵامێکی گونجاوی پیلانگێڕانیان دایەوە.
کۆن-مەد دەڵێت: "ژنان و گەنجان هەموو هێزی خۆیان بۆ ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات سەفەربەر کرد، بوونە ڕەنجدەری شکۆمەندی ئەم سەرکەوتنە مەزنە. پێش ڕێپێوانەکە سەردانی هەموو شوێنەکانی جڤاک و ماڵان کرا. گەلەکەمان بە کۆبوونەوەی گەل لە چەند شوێنێک دانیشتن و بۆ ڕێپێوانی مێژوویی ١٧ ی شوبات سەفەربەر بوون.
ئەنتەرناسیۆنالیست و دۆستان و شۆڕشگێڕ و دیموکراتیک و ڕۆشنبیران لەم هەڵمەتەدا ڕەنجێکی مەزنیان دا و بە بەشدارییەکی مەزنیان لە ڕێپێوانە مەزنەکەدا کرد. پشتگیریان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد و دووپاتیان کردەوە لەپاڵ تێکۆشانی ئازادی کورد دەوەستن".
کۆن-مەد ڕایدەگەیەنێت دووڕوویی کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی بەرامبەر گۆشەگیری دەرکەوت، داوایان لێ کراوە دەست لەم هەڵوێستە بەرامبەر گەلی کورد هەڵبگرن و بەگوێرەی پێوەرە دیموکراسیەکان و مافەکانی مرۆڤ بجووڵێنەوە.
لە درێژەدا دەڵێت: "سەدان هەزار کەس لەڕێگەی ڕێپێوانی کۆڵنەوە دووپاتیان کردەوە "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی ئێمەیە، دەستوبرد ئازادی جەستەیی وی دەخوازین". لەم قۆناغەدا و لە ١٧ ی شوبات بەدواوە تێکۆشان لە هەموو لایەکی جڤاک بڵاوبۆتەوە. پێداگرین لەوەی ئەو هەڵوێستەی لە کۆڵن نیشانماندا بگەیەنینە ئاستێکی تر و بەجڤاکی بکەین".
لە کۆتاییدا دەڵێت: "سوپاسی هەموو بەڕێوەبەرانی فیدراسیۆنەکەمان دەکەین، بەتایبەت هەموو مەجلیسەکانمان کە بۆ ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات سەفەربەربوون، هەروەها هەموو ئەو پێکهاتانەمان کە لە گۆڕەپانەکەدا بە دیسپلینەوە خەبات و خزمەتیان کرد".