دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بۆ دۆستی کوردان و پەرلەمانتاری پێشووی نەرویج ئێرلینگ فۆلکڤۆرد کە لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا لە ستۆکهۆڵم کۆچی دوایی کرد، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
پەیامەکەی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بەم جۆرەیە:
"ئێمە دوێنێ هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی دوایی دۆستی رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد ئێرلینگ فۆلکڤۆرمان بیست. ئەوە کۆستێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و بزوتنەوەکەمان. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئێرلینگ فۆلکڤۆرد، پارتەکەی و خۆشەویست و لایەنگرانی دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.
ناسین و دۆستایەتی ئەرلینگ فۆلکڤۆرد لەگەڵ گەلی کورد بۆ زیاتر لە ٣٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. لە ساڵی ١٩٩٣ لە پارتی سوردا وەک ئەندامی پەرلەمانی نەرویج هەڵبژێردرا. لەو کاتەوە بزوتنەوەی ئازادی ناسی و دوو جار سەردانی باکوری کوردستانی کرد.
پێش گەلی کورد ئەرلینگ دۆستی گەلی فەلەستین. بە ناسینی بزوتنەوەی ئازادی هاوڕێیەتی ئەرلینگ لەگەڵ گەلی کوردیش دەستیپێکرد، تا هۆتا رۆژ و ساتی ژیانی، بەردەوامبوو لە پشتیوانی هەردوو گەلەکە.
ئێرلینگ هەموو کار و خەباتی بۆ ئازادی ئەو دوو گەلە تەرخان کرد. لەپێناو مێژووی کوردستان و چارەسەری پرسی کورد سەردانی باکور، باشور و رۆژئاوای کوردستانی کرد، لێکۆڵینەوەی کرد و چەندین کتێبی نوسی.
لە چوارچێوەی شۆڕشی رۆژئاوادا، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر چارەسەری پرسی گەلی کرد و فەلەستین کتێبی نوێی دەنوسی. بۆ ئەو خەباتەشی چووە ستۆکهۆڵم و بەداخەوە لەوێ گیانی لەدەستدا. واتە تا دوا رۆژی ژیانی لەپێناو ئازادی گەلی کورد و فەلەستیندا تێکۆشا.
وەک گەلی کوردستان و بزوتنەوەی ئازادی هەرگیز دۆستی گەلەکەمان ئێرلینگ فۆلکڤۆرد لەیاد ناکەین. هەموو کات ناو و یادی لە تێکۆشانی خۆماندا بە زیندوویی رادەگرین.
لەسەر ئەو بنەمایە جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دەکەین و هاوبەشی خەم و ئازارەکەیانین. ئێرلینگ فۆلکڤۆرد بە دۆستایەتی خۆیەوە هەموو کات لە دڵی گەلی کورد دەژی".
هـ . ب