" کۆنگرەی نەتەوەیی گرنگە بۆ یەکخستنی بیروباوەرە جیاوازەکانی گەلی کورد"
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەرەی فەیلی بۆ یەکخستنی تەواوی بیروباوەرە جیاوەزەکانی کورد، کۆنگرەی نەتەوەیی بە گرنگ لەقەڵەمدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەرەی فەیلی بۆ یەکخستنی تەواوی بیروباوەرە جیاوەزەکانی کورد، کۆنگرەی نەتەوەیی بە گرنگ لەقەڵەمدا.
رۆژی شەممەی ڕابردوو لە بەغدای پایتەختی عیراق بەئامانجی نزیکردنەوەی (ئێزدی- فەیلی)کۆنفرانسێک لەژیرناونیشانی (بەرەو بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەریی و یەکسانی) بەڕێوەچوو.
حەورا سەڵاح کە ژنێکی فەیلیە و بەشداری لە کۆنگرەی (بەرەو بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەریی و یەکسانی) بۆ نزیکبوونەوەی کوردانی فەیلی و ئێزدیی کرد و لە هەمانکاتدا ئەندامی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەرەی فەیلیە، سەبارەت بە چەند پرسێکی وەکو مافی کەمینەکان و زەوتکردنی مافی کوردانی فەیلی و کۆنگرەی نەتەوەی کورد، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
کەمینەکانی عێراق وەکو تەواوی پێکهاتەکان مافیان هەیە
حەورا سەڵاح ئەندامی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەرەی فەیلی سەبارەت بەگرنگی بەشداربوونی ژنان لەم جۆرە کۆنفرانسانەدا بۆ نزیکبوونەوەی پێکهاتەکانی عێراق و کاریگەری لەسەر ژنانی کۆمەڵگای عێراق ، وتی: "ئێمە ئەمرۆ وەکو ژنانی فەیلی بەشداریمان کرد لە کۆنفرانسی نزیکبوونەوەی کوردانی فەیلی و ئێزدی، پێمان وایە ئێمەی فەیلی وەکو تەواوی نەتەوە، پێکهاتە و بیروباوەرە جیاوازەکانی عێراق مافمان هەیە، لەسەر ئاستی گشتی عێراق" .
حزبە باڵادەستەکان مافی کوردانی فەیلی زەوت دەکەن
هەروەها سەبارەت بە مافی کوردانی فەیلی لەدوای ڕووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ لە عیراق، حەورا سەڵاح رایگەیاند، لەدوای رووخانی رژێمی پێشووی عیراق، سەرەتا هەندێک مافیاندایە کوردانی فەیلی، بەڵام لەئیستادا لەلایەن حزبە باڵادەستەکانەوە مافی کوردانی فەیلی زەوت دەکرێت".
کۆنگرەی نەتەوەیی گرنگە بۆ یەکخستنی بیروباوەرە جیاوازەکانی گەلی کورد
هەروەها سەبارەت بە گرنگی ئەنجامدانی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ یەکریزی گەلی کورد، حەورا سەڵاح بۆ ئاژانسەکەمان وتی: "ئێمەی کوردانی فەیلی و ئێزیدییەکان مێژوویەکی کۆنمان هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوری و بابلییەکان، بەڵام لەسەردەمی ئیستادا تەواوی بیروباوەرەکانی نەتەوەکەمان پەرش و بڵاو و پارچە پارچە کراون کە لەئیستادا هەر پێکهاتەیەک بەلایەکدا ئاوارە بووە. بۆیە کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ یەکخستن و کۆکردنەوەی تەواوی بیروباوەرە جیاوازەکانی گەلی کورد گرنگە."
ف.ق