کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاکردەوە.
لە دەستپێکی ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە، " لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧دا، پ سەید ڕەزا، سەرکردەی سەرهەڵدان و بەرخۆدانی دێرسیم، لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی لە سێدارە دران. هەموو قارەمانەکانی بەرخۆدان لە کەسایەتی سەید ڕەزا و هاوەڵانیدا بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە و عەقڵیەتی جینۆساید شەرمەزار دەکەین."
بەرەدەوامی ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکە بەم شێوەیە:
" کۆمەڵکوژیی دژی گەلەکەمان لە دێرسیم یەکێکە لە کۆمەڵکوژییە گەورەکان دژی گەلی کورد. هەزاران کچ، کوڕ، ژن، بەساڵاچوو بە فیشەک و بۆمب و گازی کیمیایی گیانیان لەدەستدا. ئەو منداڵانەی هێشتا لەدایک نەبوون لە سکی دایکیاندا دەکوژران و ئەوانەی لە ژیاندا بوون دەکوژران. ئاوی ڕووباری مونزور بە خوێنی رژاوی خەڵك سوور بووبوو. بەڵام سەید ڕەزا و هاوەڵەکانی هاوشانی خەڵکی دێرسیم بەرەنگاری دڕندەیی داگیرکەران بوونەوە. کۆمەڵکوژیی دێرسیم ئازار و توڕەیییەکی زۆری لە دڵی گەلی کورددا دروست کرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
بە دڵنیاییەوە کۆمەڵکوژیی دێرسیم بە ئامانجی کۆمەڵکوژی کورد ئەنجام دراوە. دەوڵەتی تورک کە سەرکردایەتی عەقڵیەت و سیاسەتی جینۆساید دەکات، دەیان کۆمەڵکوژیی بۆ لەناوبردنی گەلی کورد ئەنجامداوە. کۆمەڵکوژی دێرسیم یەکێک لە هەرە جددیترین و دڕندانەترین هەوڵی پاکتاوکردنی نەژادییە لە کوردستاندا.
کۆمەڵکوژیی دێرسیم دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکی لە بەرامبەر گەلی کورد و ئەو زهنیەتە دڕندانەیەی بە روونی ئاشکرا کرد. بەبێ لیکۆڵینەوەی مێژووی لە زهنیەت و رەفتاری دەوڵەتی تورکیا، ئاسان نییە کۆمەڵکوژیی دێرسیم و کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی گەلی کورد بە گشتی و گەلانی دیکەی ناوچەکە لێکبدێتەوە. بۆ کۆمەڵکوژی دێرسیم و تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتی تورکیا ، تا داوای دەستنیشانکردن و لێپرسینەوە و حساب خواستن لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکان نەکەین، ناتوانین ئەرکی مێژوویی خۆمان بەجێ بگەیەنین و ڕاستگۆیانە بژین
بەدڵنیاییەوە خەبات بۆ ئازادیی کوردستان ئەم ئەرکە مێژووییە بە پێشخستنی هۆشیاریی ئازادی و بە تێکشکاندنی زهنیەتی کۆمەڵکوژیی و جینۆساید، هەروەها بە ڕزگارکردنی خەڵکی کوردستان، ئەم ئەرکە مێژووییە بەدیدێت دەتوانرێت لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو تاوانانە بکرێت.
ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دووبارە و چەندبارە بەڵێن دەدەین کە هەر دەگەینە ئەم ئامانجە. ئێمە جارێکی دیکە بەڕێزەوە یاد و خەباتی شەرەفمەندانەی سەید ڕەزا و هاوەڵانی و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی سەرفرازیی گەلەکەمان دەکەین بەبیر دێنینەوە."