تەرمی چالاکیکەرە فیداییەکان ڕادەستی بنەمەڵەکانیان ناکرێتەوە

تەرمی مینە سەڤژین ئالچیچەک (ئاسیا عەلی) و عەلی ئۆرەک (ڕۆژگەر هێلین) کە لە دژی توساش چالاکی فیداییان ئەنجامدا و پێگەی دەڵەتی تورکییان هەژاند، وا بۆ ٢٤ ڕۆژە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە.

چالاکیەکەرانی فیدایی

تەرمی مینە سەڤژین ئالچیچەک (ئاسیا عەلی) و عەلی ئۆرەک (ڕۆژگەر هێلین) کە لە دژی توساش چالاکی فیداییان ئەنجامدا و پێگەی دەڵەتی تورکییان هەژاند و شەهید بوون، وا بۆ ٢٤ ڕۆژە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە. بنەماڵەی هەردوو شەهیدی فیدای لە شارەکانی خۆیان نمونەی خوێنیان داوە بۆ ئەوەی تەرمی ڕۆڵەکانیان وەرگرنەوە، دواتر چوونەتە ئەنقەرە.

پارێزەرانی هەردوو بنەماڵەکە لەگەڵ داواکاری گشتییدا قسەیانکردووە و داوای وەرگرتنی تەرمەکانیان کردووە. بە پارێزەران  وتراوە، "نازانین تەرمەکان لە چ شوێنێکن. ڕەنگە بۆ کاروباری توێکاری جەستە لە ئەستەنبوڵ بن. هەرکاتێک زانیارییمان لەسەر جێگەی تەرمەکان وەرگرت پێتانی ڕادەگەیەنین."