بنەماڵەکان بۆ دیداری ئیمراڵی داواکارییان پشکەشکرد
بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ و پارێزەرەکەی بە مەبەستى ئەنجامدانی دیدار لە ئیمرالی داواکارییان پێشکەشى بەرپرسانی بوورسا کرد.
بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ و پارێزەرەکەی بە مەبەستى ئەنجامدانی دیدار لە ئیمرالی داواکارییان پێشکەشى بەرپرسانی بوورسا کرد.
ئەمڕۆ، محەمەد ئۆجالان برای ڕێبەر ئاپۆ و مەزڵوم دینچی پاریزەری، عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، بۆ چاوپێکەوتن داواکارییان پێشکەش کرد.
بنەماڵەکان لە ڕێگای داواکاریی کۆماری بوورسا، داواکارییان پێشکەش کرد تا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالى بکەن.
دوای ٤٣ مانگ لە گۆشەگیریی توند، ڕۆژی ٢٣ـی مانگی ڕابردوو، عومەر ئۆجالان برازای ڕێبەر ئاپۆ و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی، دیداری لەگەڵدا ئەنجامدا و پەیامێکی ئاراستەی ڕای گشتیی کرد.
جگە لەو دیدارە پەیوەندیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا بە تەواوی پچڕاوە و وەڵامی داواکاریی پارێزەران و خانەوادەکەی بۆ ئەنجامدانی دیدار ڕەتدەکرێتەوە، دوای چەند مانگێک بە پارێزەران دەڵێن سزای دیسپلینی بەسەردا سەپێندراوە.
لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە بە گشتیی سێ مانگ جارێک سزای دیسپلین بەسەر ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی ئیمرالییدا سەپێندراوە و مافی بینینی خانەوادەکانیان پێ ڕەوا نابینن.
هەروەها لە ٢ـی تشرینی دووەم جارێکی دیکە سزای دیسپلین بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێندرا، کە بۆ ماوەی سێ مانگ ناتوانێت دیدار لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرانیدا ئەنجامبدات، لە پێش ئەوەش لە ٣١ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ سزای شەش مانگ قەدەغەی ئەنجامدانی دیدار بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندرا.
لە ماوەی هەشت ساڵی کۆتاییدا، ١٣ جار سزای قەدەغەی ئەنجامدانی دیدار بەسەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە.