دەسەڵاتداری تورک دەیەوێت پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانی دەم پارتی هەڵبگرێت
زانراوە داواکاریی هەڵگرتنی پارێزبەندی لە لایەن سەرۆکایەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی تورکیا کراوە.
زانراوە داواکاریی هەڵگرتنی پارێزبەندی لە لایەن سەرۆکایەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی تورکیا کراوە.
سەرۆکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە کە پارێزبەندی لەسەر سێ پەرلەمانتاری دەم پارتی و پەرلەمانتارێکی پارتی باش و پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ هەلگرێت.
دوژمنایەتیی دەوڵەتی تورك لەگەڵ گەلی کورد بە هەموو ڕێ و ڕێبازێک بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا داوا کرا پارێزبەندی لەسەر سالیحە ئایدەنیز، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، جەنگیز چاندار و سەباحەت ئەردۆغان سارتاش، پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانیی و دیموکرسیی گەلان (دەم پارتی) و بوراک ئاکبوراک، پەرلەمانتاری پارتی باش و یوکسەک ئاسڵان پەرلەمانتاری سەربەخۆ هەڵبگیرێت.