بە دیمەن

عومەر ئۆجالان: دەبێت بەشداری ڕێپێوانەکەی کۆڵن بکەین!

پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی لە کوردانی ئەوروپا کرد، بەشێوەیەکی بەهێز بەشداری لە گردبوونەوەکەی کۆڵن بکەن.

بانگەواز بۆ گردبوونەوەی کۆڵن

پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕحا، عومەر ئۆجالان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی کرد بەشداری بکرێت لە ڕێپێوانە گەورەکەی کۆڵن لە ١٦ ی تشرینی دووەم.

پەیامەکەی عومەر ئۆجالان وەهایە:

"ئێمەش لە ئەوروپاین، لە کۆڵن‌ین. پێویستە ئەم گردبوونەوەیە لە کۆڵنەوە بگاتە جیهان. ئێمە بانگەوازێکی گەورە لەم شارە، لەم وڵاتەوە دەکەین. پێویستە پەیامێکی مەزن لێرەوە بگاتە دوورگەی ئیمراڵی. پێویستە دەستی کوردان بە بەتاڵی نەمێنێتەوە. کورد میللەتێکی چەوساوەیە، بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند بەرخۆدان دەکات. دەبێت لە کۆڵن و گۆڕەپانی گردبوونەوەکە، ئەم پەیامەمان، پەیامی بزووتنەوەکەمان، ڕێکخستنەکەمان، پەیامی ڕێبەری ئەم میللەتە بەشێوەیەکی بەهێز دەرببڕین. لەو ڕۆژ و کاتژمێرەدا لە کۆڵن دەبم. پێکەوە دەنگ هەڵدەبڕین، بۆ چارەسەر و ئاشییەکی شکۆمەند. ئێمە خەبات دەکەین. وەرن با ڕەنجی ئێوەش لە گردبوونەوەکەدا هەبێت. با کورد ئیرادەیەکی مەزن لە ئەوروپا نیشان بدات. پێویستە گەلەکەمان لە ئەوروپاش ڕۆڵ و ئەرکی خۆی لەم قۆناغەدا جێبەجێ بکات. ئێمەش بۆ شتی هەرە باش خەبات بکەین، بۆ شتی هەرە جوان خەبات دەکەین، بەڵام دەبێت بۆ شتی هەرە خراپیش ڕێکار و ئامادەکاری بکەین. با ڕۆژی شەممە لە گۆڕەپانی کۆڵن دەنگی خۆمان هەڵبڕین، دەستی بەڕێز ئۆجالان بەهێز بکەین. بۆ ئەمەش پێویستە کوردانی ئەوروپا، دۆستانی کورد بەشداری گردبوونەوەکە بکەن. با دەستی بەڕێز ئۆجالان لەم پرۆسەیەدا بەهێز بکەین".