کۆنسەی ئەوروپا: لە تورکیا لە هەر ١٠٠ کەس کەسێک لە زیندانەکاندایە
کۆنسەی ئەوروپا ئاشکرای کرد لە تورکیا لە هەر ١٠٠ کەس کەسێک لە زیندانداندایە یان لە دەرەوە بە مەرج ئازادکراوە.
کۆنسەی ئەوروپا ئاشکرای کرد لە تورکیا لە هەر ١٠٠ کەس کەسێک لە زیندانداندایە یان لە دەرەوە بە مەرج ئازادکراوە.
بەپێی راپۆرتی زانکۆی لۆزانی سویسرا کە بۆ کۆنسەی ئەوروپا ئامادەی کردووە، لە تورکیا لە هەموو ١٠٠ هەزار کەس ٩٨٤ کەس لە ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ لە زیندانەکاندان یان بە مەرج و لە ژێر چاودێریدا ئازادکراون.
لە راپۆرتەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، ئەوە ٣ قاتی دۆخی گشتی ئەوروپایە. بەپێی ئامارەکان بە هەموو ئەوروپا لە هەر ١٠٠ هەزار کەس ٢٦٤ کەس لە زیندانەکاندان. هەروەها لە ئەوروپا لەدوای تورکیا، پۆلۆنیا لە رووی زیندانیکردنی هاوڵاتیانیەوە لە ریزی دووەمدایە.
ف.ق