هەموو ساڵێک وەک کولتورێکی دێرین لە شاری کیتۆی پایتەختی ئیکوادۆر پێشانگایەکی گەورەی کتێب دەکرێتەوە. ئەمساڵ لەو پێشانگایەدا کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ساکینە جانسز (سارا) یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە بۆ خوێنەرانی نمایش کراون.
پێشانگاکە هەموو ساڵێک بۆ ماوەی ٣ رۆژ و بە بەشداریی ١٠ دەزگای چاپ و پەخشی کتێب بەڕێودەچێت، ئەمساڵ پێشانگاکە بەهۆی باران بارینی زۆری بەهارەوە لە ناوەندی رۆشنبیریی ئیل ئوتیرۆ بەڕێوەدەچێت.
نووسەران بەشداری پێشانگاکە دەبن و بۆچوونی خۆیان بۆ میوانان و ئامادەبوان دەخەنەڕوو، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆناوە سیمینار و پانێل رێکناخرێت.
٣ ساڵە کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نمایش دەکرێن
ئەمساڵ کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ساکینە جانسز لە پێشانگای شاری کیتۆی پایتەختی ئیکوادۆر بە خوێنەران گەیشت.
لە ناوەندی رۆشنبیریی ئیل ئوتیرۆ، کە پێشانگای کتێبەکەى تیادا بەڕێوەدەچێت، بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و داوای ئازادیی جەستەییان، پۆستەر و لافیتە هەڵواسراون.
هەروەها هاوکات بە بەبۆنەی هاتنی نەورۆزەوە، لە گۆڕەپانی رۆشنبیریی کیتۆ ئاگری نەورۆز کرایەوە و گۆڤەند و شایی گێڕدرا و نەورۆز پیرۆز کرا.
ژ.ت