'كتێبخانه‌ی رێبه‌رایه‌تی' له پێنج شاری سویسرا ده‌گه‌ڕێت
'كتێبخانه‌ی رێبه‌رایه‌تی' به ئامانجی ناساندنی پاڕادایمی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به ئه‌وروپییه‌كان سازكرابوو، به زوریخ، لوزێرن، سۆلۆسهۆرن، لۆزان و جنێڤ دا ده‌گه‌ڕێت.
'كتێبخانه‌ی رێبه‌رایه‌تی' به ئامانجی ناساندنی پاڕادایمی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به ئه‌وروپییه‌كان سازكرابوو، به زوریخ، لوزێرن، سۆلۆسهۆرن، لۆزان و جنێڤ دا ده‌گه‌ڕێت.
چالاكی 'ستاندی ئازادی' كه له شاری لۆزانی سویسڕا له‌لایه‌ن كوردستانیانه‌وه له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی ”وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی"دا به داواكاری ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێده‌نێته مانگی ٥ههمینهوه. هه‌روه‌ها 'كتێبخانه‌ی رێبه‌رایه‌تی' كه به ئامانجی ناساندنی پاڕادایمی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به ئه‌وروپییه‌كان رێكخرابوو، له نێوان ٢٦ و ٣١ ی ئادار له ٥ شاری سویسڕاش ده‌گه‌ڕێت.
له ٢٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ه‌وه هه‌موو رۆژانی چوارشه‌ممه له لایه‌ن ئه‌ندامانی ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر (تێكۆ ژن) و بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (ته‌جه‌شه)وه چالاكی ستاند به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ستاند كه له پلاس دو ست لورانت له لۆزان ئه‌نجام ده‌درێت له‌باره‌ی هزر، فه‌لسه‌فه و پاڕادایمی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالاندا رای گشتیی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
ئه‌ندامی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای كورد ده‌نیز كاراهان په‌یوه‌ست به چالاكییه‌كه قسه‌ی كرد و وتی، "ئێمه به چالاكیه‌كه‌مان به سویسڕییهكان راده‌گه‌یه‌نین كه بۆچی ده‌بێت رێبه‌رمان ئازاد بێت. هه‌روه‌ها ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له چوارچێوه‌ی داواكارییه‌كان كه بۆ ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر ده‌ستمان پێكردووه به ده‌وری ستاندهكهوه واژۆ كۆده‌كه‌ینه‌وه. تائه‌و كاته‌ی رێبه‌رمان ئازاد ده‌بێت ئێمه به پێداگرییه‌وه چالاكیه‌كانمان درێژه پێده‌ده‌ین".
'كتێبخانه‌ی رێبه‌رایه‌تی' به ئامانجی ناساندنی پاڕادایمی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به ئه‌وروپییه‌كان رێكخراوه، له نێوان ٢٦و ٣١ ئادار له زوریخ، لوزێرن، سۆلۆسهۆرن، لۆزان و جنێڤ ده‌گه‌ڕێت.
به‌رنامه‌ی كتێبخانه‌ی رێبه‌رایه‌تی به‌م جۆره‌یه:
٢٦ی ئادار، زۆریخ هێلێڤتی پلاتز، كاتژمێر ١٢:٠٠-١٧:٠٠
٢٨ی ئادار، لوزێرن- هێلێڤتی پلاتز- كاتژمێر ١٣:٠٠-١٧:٠٠
٢٩ی ئادار، سۆلۆسهۆرن- كروزاكێرپلاتز، كاتژمێر ١٢:٠٠-١٨:٠٠
٣٠ی ئادار، لۆزان- پلاتز دو ست لورانت، كاتژمێر ١٤:٠٠-١٨:٠٠
٣١ی ئادار، جنێڤ- پله‌ین دی پلیهنپلایس، كاتژمێر ١٣:٠٠-١٨:٠٠
هـ . ب