کوردان لە سویسرا رژانە شەقام: رۆژئاوا دەپارێزین

کوردستانیان رایانگەیاند کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەوان بە دڵ و گیان رۆژئاوا دەپارێزن.

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە لە دوایین نمونەیدا بەهۆیەوە لە ٢٠ی حوزەیران لە قامیشلۆ هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ یوسرا دەروێش، جێگرەکەی لەیمان شوێش و فورات توما تیرۆر کران، لە سویسرا خۆپیشاندان سازکرا.

کوردستانیان لەگەڵ دۆستانیان لە شارەکانی لۆزان، باسێل، جنێڤ، سۆلۆتهورن و وینسێرتهوری سویسڕا رێپێوان و گردبوونەوەیان ساز کرد و رایانگەیاند کە ئەوان رۆژئاوا دەپاڕێزن.

هەروەها داوایان لە لایەن و کەسایەتیە مرۆڤدۆستەکان کرد کە خاوەنداری لە رۆژئاوا بکەن.

چالاکییەکان لە سەر بانگەوازی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (جەدەکە-سە) و یەکێتی ژنای کورد لە سویسرا (یەژەکە-سە) بەڕێوەچوون.

جنێڤ

وینسێرتهور

لۆزان

باسەل

سۆلۆتهورن

هـ . ب